لاوانی شۆڕشگێڕ و بەئەمەگی نیشتمان!
خەباتکارانی گۆڕەپانی کوردایەتی!
بە بۆنەی گرتنی کۆنگرە نۆیەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین.
وەک دەزانن ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەردەم گۆڕانێکی چارەنووسساز و هەستیاردایە و ئەم گۆڕانە بەدڵنیاییەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە و ئەوەی کە لەم قۆناغە هەستیار و ناسکەدا زیاترین ڕۆڵی کاریگەر دەبینێ، توێژی لاو و ڕووناکبیری کۆمەڵگاکانە کە لاوانی کوردستان بەبێ ئەملاوئەولا وەک هەمیشە دەتوانن ئەرکی گرنگ و قورسی ئەم ئاڵوگۆڕانە وە ئەستۆ بگرن.
بۆیە دوایین کۆنگرەکەتان جیا لەوەی نوێکردنە و خۆڕێکخستنەوەیە بۆ زیندووڕاگرتنی دێموکراسی و ئازادی، دەرفەتێکیشە بۆ زیاتر خۆ ئامادەکردن لە هەمبەر هەر ئەگەر و مەترسییەک کە دەشێت بەرەوڕووی نەتەوەکەمان بێتەوە.
دیسان وێڕای پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەکەتان، سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بەئاوات دەخوازین.
سەرکەوێت بزاڤی نەتەوەیی ــ دێموکراتیکی کورد بە پشتیوانیی کچان و کوڕان لاو و خوێنگەرمی نیشتمان!
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
خەرمانانی ۲۷۲٥ی کوردی