ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “فەردین موباشری” خەڵکی مەهاباد، لە کێبڕکێی هێزی لەش”دا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.
ئەم کێبڕکێیە، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، لە شاری کۆیە و لەلایەن لیژنەی “کوردستان پاورلیفتینگ” و بە ئامادەبوونی لیژنەی ئۆلۆمپیی بەغداد بەڕێوە چوو.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە وەرزشوانی لاو “فەردین موباشری”، هیواخوازە لە داهاتووشدا سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنێت.