“فڕانکۆ لاچینی” خوێندکار لە بەشی زمانی ئینگلیزیی پەیمانگای هەیبەت سوڵتانی ناحوکمی و ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەرزترین کۆنمرە یەکەمی ئاستی پەیمانگاکەی بەدەست هێنا.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە “فڕانکۆ لاچینی”، هیواخوازە ناوبراو لە هەموو قۆناغەکانی ژیان و خوێندنیدا سەرکەوتوو بێت و وەک ئەندامێکی چالاکی یەکیەتیی لاوان، خزمەتی کوردستان و کورد بکات.








