“ساسان یەعقووبی” ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڕوانامەی ماستەری لە کۆلێجی پزیشکی (بەشی پزیشکی کۆمەڵ و خێزان) لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێنا و تێزی ماستەرنامەکەی پێشکەشی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کرد.
ساسان یعقوبی ئەندامی یەکیەتی لاوان، ئەمڕۆ پاش گفتۆگۆی ماستەرنامەکەی لەلایەن لیژنەی گفتۆگۆوە لە زانکۆی سلێمانی، توانی بڕوانامەی ماستەر لە کۆلێجی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی بەدەست بهێنیت.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە “ساسان یەعقووبی”، هیواخوازە ناوبراو لە هەموو قۆناغەکانی ژیان و خوێندنیدا سەرکەوتوو بێت و وەک ئەندامێکی چالاکی یەکیەتیی لاوان، خزمەتی کوردستان و کورد بکات.








