• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە حکومەتە دیکتاتۆرەکاندا؛ وەکوو ئێران

  • Shiva Moradian
  • 2025-11-10
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە حکومەتە دیکتاتۆرەکاندا؛ وەکوو ئێران

هێمن زەینەڵ؛ میدیاکار 

لە چەند ساڵی ڕابردووەوە، پەرەسەندنی سۆشیال میدیا ڕووی پەیوەندیی مرۆیی و خەباتی مەدەنیی گۆڕیوە. لەو کۆمەڵگەیانەی کە ئازادیی ڕادەربڕین سنووردارە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ئامرازێکی گرنگ بۆ پێدانی دەنگ بە خەڵک و ڕێکخستنی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی. لە وڵاتانی وەک ئێران کە حکومەتی دیکتاتۆر دەسەڵاتدارە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو کاتێک گرنگتر بووە، چونکە میدیای فەرمی لەژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی ڕێژیمدایە و ناتوانرێت ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکان بێت.

ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ و بزووتنەوەی ”ژن، ژیان، ئازادی”، لەم ڕووەوە خاڵێکی وەرچەرخان بوو. بەتایبەتی لاوان و ژنان توانییان هەواڵ و ڤیدیۆ و گێڕانەوەکانیان لەگەڵ جیهاندا بە بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکانی وەک ئینستاگرام و ئێکس (تویتێر) و تێلێگرام بڵاو بکەنەوە. لە نەبوونی میدیای ئازاددا ئەو تۆڕانە بوونە میدیای خەڵک.

بەڵام حکومەتە پاوانخوازەکان لە بەرانبەر ئەم هێزە هۆشیارکەرەوەیەدا بێکار نەبوون. فیلتێرکردنی بەربڵاو، کوژانەوەی بەردەوامی ئینتەرنێت، دادگاییکردنی بەکارهێنەران و تەنانەت دروستکردنی “تۆڕی ئینتێرنێتی بەناو میللی” تەنیا بەشێکن لە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی خەڵک. ئامانجی ئەم سیاسەتانە پاراستنی ئەمنییەت نییە، بەڵکوو ڕێگریکردنە لە بیستنی دەنگی خەڵک و سنووردارکردنی دەستپێڕاگەیشتنیان بە جیهانی دەرەوە.

لەلایەکی ترەوە حکومەتەکان بە بەکارهێنانی هێزی سایبێری و بەرهەمهێنانی هەواڵی ساختە، هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی دەدەن. بڵاوکردنەوەی گێڕانەوەی درۆ سەبارەت بە کوژراوان، شێواندنی وێنەی ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ سەبارەت بە چالاکوانانی مەدەنی، هەموو ئەمانە بەشێکن لە شەڕی دەروونیی حکومەت دژی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی. ئەم ڕەفتارانە ئەوە دەردەخەن کە دیکتاتۆرەکان لە دەسەڵاتی سۆشیال میدیا دەترسن، بەو پێیەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن بناغەکانیان بلەرزێنێت.

هاوکات ڕۆڵی ژنان لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیادا دیارە. ئەوان نەک هەر بوونە دەنگی ئازار و بەرخۆدانەکانیان، بەڵکوو توانییان پەیوەندییەکی جیهانی لەنێوان ژنان و چالاکانی ئازادیخوازدا دروست بکەن لە ڕێگەی کەمپەین و هاشتاگی وەک ”ژن، ژیان، ئازادی”. واتە سۆشیال میدیا بوو بە ئامرازێک بۆ هاوارکردن و هۆشیارکردنەوەی ژنان و یەکگرتوویی ژنان لە ئێران و کوردستان.

سەرەڕای سەرکوتکردن، سۆشیال میدیا لە ئێران و وڵاتانی داخراوی دیکە بووەتە گۆڕەپانی شەڕی نێوان ڕاستی و درۆ. هەرچەندە حکومەت لە ڕێگەی فیلتێرکردن و هەڕەشەوە هەوڵی بێدەنگکردنی خەڵک دەدات، بەڵام ئەزموونەکان دەریانخستووە کە دەنگی بەکۆمەڵ لەم تۆڕانەدا کپ ناکرێت. سۆشیال میدیای ئەمڕۆ تەنها ئامرازێک نییە بۆ کات بەسەربردن، بووەتە چاوێکی جیهانی بۆ چاودێریکردنی دەسەڵات و زمانێک بۆ دەربڕینی ئازادی.

لە ئاکامدا ئەزموونی ئێران دەریخست کە هیچ دەسەڵاتێک لە داخراوترین سیستەمی سیاسیشدا بەرگەی ئەو شەپۆلی هۆشیارییە ناگرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرهەڵدەدات.

هەرچەندە فیلتیرکردن و سانسۆر و تۆقاندن دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کاتی گەیاندنی زانیارییەکان خاو بکاتەوە، بەڵام هێزی هاوپشتیی دیجیتاڵی لە کۆتاییدا ڕێگەی خۆی دەدۆزێتەوە.

سۆشیال میدیا بووەتە سەکۆیەک بۆ بەرخۆدانی مەدەنی و گفتوگۆی جیهانی و بونیاتنانەوەی هیوا. وەبیرهێنانەوەیەکە کە تەنانەت لە تاریکترین ڕۆژەکانیشدا دەنگی خەڵک بێدەنگ نابێت؛ تەنیا ئاڕاستە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ببیسترێتەوە.

بابەتەکانی هاوشێوە

ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

5 ڕۆژ پێش ئێستا
16
بۆچی گرنگە لاوانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشداریی چالاکانەیان هەبێت؟

هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

2 حەفتە پێش ئێستا
44
دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 مانگ پێش ئێستا
9
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 مانگ پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

2 مانگ پێش ئێستا
15
بابەتی زیاتر
ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە حکومەتە دیکتاتۆرەکاندا؛ وەکوو ئێران

ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە حکومەتە دیکتاتۆرەکاندا؛ وەکوو ئێران

  • Shiva Moradian
  • 2025-11-10
  • 10:33 am
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 ئەرکی لاوان بۆ پاراستنی زمانی کوردی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا

2 هێزی نەرم (سۆفت پاوەر)

3 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

4 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

5 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

6 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان