بەشی پەروەردەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بنکەی سەرەکیی ڕێکخراودا، ڕێزلێنانی بە تیمە سەرکەوتووەکانی یەکیەتیی لاوان بەخشی کە لە فێستیڤاڵی فووتساڵی کەمپەکانی حیزبی دێموکراتدا پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنابوو.
تیمەکانی “بەربەزین” و “ئێف سی ئازادی” سەر بە یەکیەتیی لاوان، لەم فێستیڤاڵەدا بە ڕیز پلەکانی یەکەم و دووەمیان بەدەست هێنابوو.
شایانی ئاماژەیە کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خولێکی فووتساڵ کە لەلایەن بەشی وەرزشیی ناوەندی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕێک خرابوو و بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو، کۆتایی پێ هات و تیمە سەرکەوتووەکانی ئەم یارییە لەلایەن ناوەندی پەروەردەوە خەڵات کران.









