• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

٢٥ی نۆڤامبر؛ دەرفەتە ناوازەکە

٢٥ی نۆڤامبر؛ دەرفەتە ناوازەکە

  • Shiva Moradian
  • 2025-11-25
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

٢٥ی نۆڤامبر؛ دەرفەتە ناوازەکە

ئاسۆ مینبەری؛ ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنان

هاوکات لەگەڵ ٢٥ی نۆڤامبر و دەستپێكی کەمپەینی ١٦ ڕۆژەی پرتەقاڵی، ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا بە مەبەستی وشیارکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان دەست بە چالاکی دەکەن.

لەو وڵاتانەیدا کە دەسەڵاتی زاڵ، دەسەڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک بێت، دەسپێشخەرییەکە دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت و ناوەندە تایبەتەکان و بە شێوازی جیاواز کەمپەینەکە بەڕێوە دەبەن، بەم جۆرە جیا لە ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییەکان، ئەو پەیامە گرینگە بە هاووڵاتییانی خۆیان دەدەن کە یاسا و دەسەڵات پاڵپشتێکی سەرەکی بۆ توێژی ژنانن و ژنان دەتوانن لە کاتە دژوارەکاندا پشت بە دەسەڵات و یاساکانی وڵاتەکەیان ببەستن.

ئەم پرسە بەگشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەتایبەتیش لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، زۆر جیاوازە! دەسەڵاتی زاڵ هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە هیچ بایەخێک بە ئازادی و داواکارییەکانی ژنان نادات و ئێستاشی لەگەڵدا بێت پەیوەستی کۆنوانسیۆنی خەبات بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنەکان دژی ژنان نەبووە، بە شێوەی سیستماتیک و لە ڕێگەی یاساکانەوە بووەتە سەرەکیترین سەرچاوەی توندوتیژی.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ژنان و کچان بە سەدان جۆری جیاوازی توندوتیژییان لە کۆمەڵگەی ئێراندا ئەزموون کردووە، لە قەیرانی منداڵ‌هاوسەرییەوە بگرە هەتا بێبەریکردن لە مافی کار و خوێندن، لە دەستدرێژیی سێکسییەوە هەتا قەتڵی سیستماتیک و توندتیژیی ئانلاین و دیجیتاڵ!

لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ گەشەی زانست و پێشکەوتنی کۆمەڵگە، هەوڵی نوێکردنەوەی مێتۆدەکانی سەرکوتی ژنان و کچانی داوە و بەم شێوەیە کۆمەڵگەی لە بەشێکی بەرچاو لە وزە و پۆتانسییەلی کارا و بەئەزموون بێبەری کردووە و توندوتیژییەکان لە لێدانی فیزیکی تێپەڕیون و جۆری مەترسیدارتریان هاتووەتە ئاراوە.

گەڵاڵەی جەوانیی حەشیمەت، کارتی هیوای دایک، ڤیدیۆکلیپی تەبلیغ بۆ دیاردەی منداڵ‌هاوسەری، سەپاندنی سزای بەندکران، لێدانی قامچی، بڵاوکردنەوەی حەبی دەستدرێژی، قەتڵی سیستماتیک، یاسای دژەژن، گەشتی ئێرشاد و چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی ژنان، تەنیا نموونەگەلێک لە هەزاران جۆر توندوتیژین کە ئەمڕۆکە لەژێر چاوەدێریی کۆماری ئیسلامیدا و لە ڕاستای پەرەسەندنی ئیدئۆلۆژیی چەقبەستووی ویلایەتی فەقێدا بەرەوڕووی ژنان و کچان دەبێتەوە.

چاوخشاندنێک بە ڕووداوەکانی سێ ساڵی ڕابردوو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ژنان و کچانی بەندکراو و حوکمدراو بە بەندیخانە و سێدارە، قەتڵە حکوومەتییەکانی سەردەمی شۆڕشی ژینا و بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان و کچان و هەوڵ بۆ ناوزڕاندنی ئەم توێژەی کۆمەڵگە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە تۆڵەکردنەوە لە بەشداریی چالاکانەیان لە شۆڕشەکەدا بوو، تەنیا بەشێک لەو توندوتیژییانەن کە بە ئاشکرا و لەپێش چاوی جیهانەوە بەرانبەر بە ژنان و کچان ڕوویان دا.

ئەگەرچی توندوتیژییەکان دژی ژنان تەنیا لە چوارچێوەی توندوتیژیی ساختاری و سیستماتیکدا کورت ناکرێنەوە و جۆری دیکەی وەکوو توندوتیژیی جێندەری، کۆمەڵایەتی، ئابووری، خێزانی و سێکسی، ئانلاین و دیجیتاڵ، ژنکوژی و قەتڵ لەژێر ناوی نامووس و دەیان جۆری دیکە لەخۆ دەگرێت، بەڵام نابێ لەبیرمان بچێت کە بوونی سیستمی دەسەڵاتداریی دادپەروەر و یەکسانی تەوەر، دەتوانێت لە کەمکردنەوەی توندوتیژییەکاندا ڕۆڵی بەرچاو بگێڕێت.

ئەمساڵ لە کاتێکدا دەچینە نێو کەمپەینی ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵییەوە کە توندوتیژییەکان بەتایبەت لە کۆمەڵگەی کوردستان و لە چوارچێوەی توندوتیژیی سیستماتیکدا پەرەیان سەندووە و بێبەزەییانە لەلایەن ڕێژیمەوە دژی ژنان بەردەوامن. ئەم ١٦ ڕۆژە دەرفەتێکی ناوازەیە بۆ ئەوەی کە بە ئاگادارکردنەوە و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، هەوڵ بۆ دەستنیشانکردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان دژی ژنان بدەین.

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 حەفتە پێش ئێستا
7
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 حەفتە پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

3 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

1 مانگ پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

1 مانگ پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
٢٥ی نۆڤامبر؛ دەرفەتە ناوازەکە

٢٥ی نۆڤامبر؛ دەرفەتە ناوازەکە

  • Shiva Moradian
  • 2025-11-25
  • 10:11 am
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان