ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “شیوا حەسەنپوور”، لە هۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی هەولێر، لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی نوێی “دڵشاد کاوانی” بەشداریی کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا سێ کتێبی “سەفەری نامەکان”، “شەوە بیابانییەکانی لم” و “پەڕینەوە بە قاچاخ” بە خوێندنەوەی د. هێمن عومەر خۆشناو، بڵاو کرانەوە.








