ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “شیوا حەسەنپوور”، لە هۆڵی میدیای هەولێر، لە چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی بەشداریی کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا، ڕاوێژکار و نووسەر “ئەهلی زەنگین”، سمینارێکی لەژێر ناوی “ژیان، پێکهاتەیەک لە سەرکەوتن و دواکەوتن” بەڕێوەبرد.
هەروەها لە پێشانگەی کتێبەکەدا، بە سەدان کتێبی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی خرانە بەر دیدی خوێنەرانەوە.








