• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

  • Shiva Moradian
  • 2025-12-15
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

دیداری نێوان سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا؛ ڕۆڵی نەوەی نوێ لە پێناسەکردنەوەی سیاسیی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

کۆمەڵانی خەباتکاری کوردستان!

پێشمەرگە فیداکارەکانی نەتەوەی کورد!

٢٦ـی سەرماوەزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ هەشتاهەمین ساڵیادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژێکی مێژوویی و گرنگ لە ژیانی سیاسیی نەتەوەی کورددا کە تا ئێستاش یادی بە زیندوویی لە کۆیادی هەر تاکێکی کوردی نەتەوەیی و نیشتمانپارێزدا ماوەتەوە. بەشێکی بەرچاو لەو خەڵکە خەباتکارەی کە لە ڕێکەوتی ٢٦ـی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٣دا هێرشیان کردە سەر شارەبانیی شاری مەهاباد و دوایین وێستگەی دەسەڵاتی سەرەڕۆی پەهلەویی یەکەمیان تێکەوە پێچا، کەمتر لە ساڵێک دواتر و لە ٢٦ـی سەرماوەزی ١٣٢٤دا ئاڵای خەباتێکی مۆدێڕن و کیانێکی کوردییان خستە شەکانەوە.

هەر ئەم هێزە مرۆیییە خەباتکارە دواتر و لە ڕەوتی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا و سەرەتا بە ناوی سوپای میللیی کوردستان ڕێک خرا و دواتریش بە پێشمەرگە ناسرا و درێژەی بە تێکۆشانی سیاسیی خۆی دا. مەبەست لە دامەزراندنی هێزێک بە ناوی هێزی پێشمەرگە، هەمان پاراستنی خاک و نەتەوەی کورد و دەسکەوتەکانی و هەروەها بەدەستهێنانی ماف و بایەخە مرۆیییەکان بۆ تاکی کورد بووە، هەر ئەو ئامانج و بنەمایەی کە ئێستاش و پاش هەشت دەیە پێشمەرگەی کوردستانی لەسەر پەروەردە دەکرێت.

جێی شانازییە ئەم دوو دەسکەوتە مەزنە و چەندان دەسکەوتی گرینگی دیکەش، لە داهێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری دامەزراوی ئەم حیزبە بە ئەژمار دێن؛ دوو داهێنانی گرنگ و مێژوویی کە ئێستا بوونەتە سیمبول و هێمایەکی نەتەوەییی ڕووگەئاسا. دامەزرێنەرانی کۆماری کوردستان بە بیرێکی ورد و خوێندنەوەیەکی قووڵ ئەوەی ئەم نەتەوەیە نەیبوو پێیان بەخشی؛ هێمایەک بۆ پێناسەی شوناسێک و هێمایەکیش بۆ پارێزگاریکردن لەو شوناسە.

هێما نەتەوەیییەکانی کۆماری کوردستان و بەتایبەتی ئاڵا و پێشمەرگە و سروودی نەتەوەییی “ئەی ڕەقیب”، لەو هێمایانەن وا لە دڵی کوردستان و لە دڵی ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە سەرچاوەیان گرتووە و هاوردە نەکراون، بۆیە ئێستاکەش لەلایەن چەند وەچە دواترەوە هەر وەردەگیرێن و باوەش بۆ ئەو هێمایانە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە ئاوەڵایە؛ ئەمە بە هەڵکەوت نییە و نیشان لەوەیە بەرنامە و ئامانج و پلانی کاریی ڕێبەرانی کۆماری کوردستان پێی لەسەر هەردی ڕاستیی ئەم نیشتمانە بووە و لە لێڵی و ناڕوونیدا نەژیاون.

خەڵکی خۆڕاگر و شوناسخوازی کوردستان!

هەروەک ئاگادارن ئەمڕۆکە پاش چەندین دەیە لە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ و ساڵ لەگەڵ ساڵ زیاتر ڕەنگدانەوەی ئەم هێمایانە لە ژیانی ئاسایی و سیاسیی خەڵکدا دەبینین. کەمتر بۆنە و شایی و گۆڤەندێکمان پێ شک دێت لە کوردستاندا بەڕێوە بچن و ژنان بە جلی کوردیی ڕازاوە و بە نەخشی ئاڵای کوردستان تێیاندا بەشدارییان نەکردبێت، یان کچان و کوڕانی وڵاتەکەمان بە جلی پێشمەرگانەی خاکییەوە ڕەهەندێکی ماناداریان بەو بۆنانە نەبەخشیبێت.

خۆ گەر لە ئاستی جیهانییشدا بڕوانینە چەمکی پێشمەرگە، ئەم چەکدارە شۆڕشگێڕە بەپێچەوانەی زۆربەی هێزە چەکدار و میلیشیاکانی ناوچەکە بە هێزێکی بەپرێستیژ و باوەڕمەند بە بایەخە مرۆیی و گشتگیرەکانی دنیای مۆدێڕن و پێشکەوتوو و ئازاد دەناسرێت و ڕێزێکی تایبەتی لێ دەگیرێت، ئەمەش نیشان لەو ڕاستییەیە کە فەلسەفەی لەدایکبوونی ئەم هێزە و جۆری پەروەردەکردنەکەی لەگەڵ هەموو پرەنسیپە مرۆیییەکانی سەردەمدا یەک دەگرێتەوە.

کۆمەڵگەی مەدەنیی هەمیشە زیندووی کوردستان!

ئێمە وەک بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەوەی لەم ڕۆژەدا گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، پێشمەرگە گیانفیداکانی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دەکەین، هاوکات شانازی بەوەوە دەکەین پێکهاتەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە لاوانی دەروەست، خوێندکارانی وشیار و ژنانی بەرهەڵستکاری کۆمەڵگەکەمان پێک هاتووە و لەپێناو دەستەبەرکردنی سەروەریی کوردستاندا چەکی پاراستنی نیشتمان و پاراستنی بەها مرۆڤییەکانیان کردووەتە شان و لەم ڕێیەدا فیداکارییان نواندووە و گیانیان لەپێناو داناوە. ئێمە شانازییان پێوە دەکەین و خۆمان بە هاوخەباتی هەمیشەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەزانین، لە هەمان کاتیشدا بەڵێنمان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە دوایین وێستگەی سەرکەوتن و هێنانەدیی ئامانجەکانیان، لە خەبات و تێکۆشانی شوناسخوازانەی خۆمان بەردەوام دەبین.

پیرۆز بێت ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

سەر کەوێت خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان

هەر شەکاوە بێت ئاڵاکەمان

پایەدار بێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

3 حەفتە پێش ئێستا
3

1 مانگ پێش ئێستا
11

19
بابەتی زیاتر
پەیامی بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

پەیامی بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

  • Shiva Moradian
  • 2025-12-15
  • 8:55 pm
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

2 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

3 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

4 دیداری نێوان سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

5 لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا؛ ڕۆڵی نەوەی نوێ لە پێناسەکردنەوەی سیاسیی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

6 هەولێر/ بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان