ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە ئەندامانی “کۆمیتەی ئاگری”ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرپەرستیی “ئاسۆ مینا”، سەردانی پێشانگەی شێوەکاریی “ڕەنج” لە شاری هەولێریان کرد.
لەو سەردانەدا و لە پێشانگاکەدا، لاوان چاویان بە دەیان بەرهەمی هونەریی جیاوازی هونەرمەندانی نیگارکێش کەوت.
لە پێشانگەکەدا، بەرهەمی هونەریی زیاتر لە بیست شێوەکاری کورد لە ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژاوای کوردستان نمایش کرابوون.
لە ڕۆژهەڵاتی کودستان، خانمە نیگارکێش “زەکیە سدقی”، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە چەندین نیگاری جوان و سەرنجڕاکێش لە پێشانگاکەدا بەشدار بوو.








