ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکار لە زانکۆی کۆیە بە ناوی “هونەر حوسێنی”، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی کیمیایی بەدەست هێنا.
توێژینەوەکەی “هونەر حوسێنی” لەسەر “پرۆسەی جیاکردنەوەی گۆگرد لە گازی پاڵێوراو لە نەوتی خاو”ە کە بە هاوبەشی لەگەڵ چەند خوێندکاری دیکە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشیان کردووە.
وەک یەکیەتیی لاوان، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە کاک “هونەر حوسێنی” دەکەین و هیواخوازین لە هەموو قۆناغەکانی دواتری ژیانیدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت لە ڕێگای زانستەکەیەوە خزمەتی زیاتری کوردستان و کورد بکات.








