ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکار لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە ناوی “گزینگ تابناک”، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی پەروەردە و دەروونزانی بەدەست هێنا.
توێژینەوەکەی “گزینگ تابناک” لەسەر “فرەزیرەکی لای خوێندکارانی فاکەڵتی پەروەردە لە زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ـ٢٠٢٥)”ە کە بە زمانی کوردی پێشکەشی کردووە.
وەک یەکیەتیی لاوان، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خاتوو “گزینگ تابناک” دەکەین و هیواخوازین لە هەموو قۆناغەکانی دواتری ژیانیدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت لە ڕێگای زانستەکەیەوە خزمەتی زیاتری کوردستان و کورد بکات.








