ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکار لە زانکۆی کۆیە بە ناوی “ڕازاوە هەمزەپوور”، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی کار بەدەست هێنا.
هەروەها ناوبراو پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی هەر چوار ساڵی زانکۆ بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
“ڕازاوە هەمزەپوور” توێژینەوەکەی لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش کردووە: “کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر ئەدای فەرمانبەران.”
وەک یەکیەتیی لاوان، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە خاتوو “ڕازاوە هەمزەپوور” دەکەین و هیواخوازین لە هەموو قۆناغەکانی دواتری ژیانیدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت لە ڕێگای زانستەکەیەوە خزمەتی زیاتری کوردستان و کورد بکات.








