ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندکار لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە ناوی “کاروان حەسەنپوور”، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژووی گشتی بەدەست هێنا.
“کاروان حەسەنپوور” توێژینەوەکەی لەسەر ئەم بابەتە پێشکەش کردووە: “کۆیە لە شۆڕشی ۱٤ی تەمووزی ۱۹٥٨ تا ۱۹٦۳.”
وەک یەکیەتیی لاوان، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە لە کاک “کاروان حەسەنپوور” دەکەین و هیواخوازین لە هەموو قۆناغەکانی دواتری ژیانیدا سەرکەوتوو بێت و بتوانێت لە ڕێگای زانستەکەیەوە خزمەتی زیاتری کوردستان و کورد بکات.








