ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “بانە عەزیزی” جێگری سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، بە بانگهێشتی فەرمی بەشدارییان لە هەشتەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان لە هەڵەبجە کرد.
هەروەها “ساسان یەعقووبی” ئەندامی یەکیەتیی لاوان، لە ڕێکخەرانی سەرەکیی ئەم سیمپۆزیۆمە بوو.
سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان بۆنەیەکی ساڵانە و پڕۆژەیەکی زانستیانەیە لەپێناو هاندانی توێژەران و دامەزراوە زانستییەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی کە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساین، زانکۆی هەڵەبجە و پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوە دەچێت.
لەم بۆنەیەدا خەڵات بەخشرایە ١٠ باشترین توێژینەوەکان و گەنجترین توێژەری ساڵ، پاشان چەند سیمیناری بەپێز لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران ئەنجامدران.
پانێلیستەکان پێکهاتبوون لە: پ.ی.د. عەبدول فەتاح هەورامی، پ.ی.د. هونەر فەرید، پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ و پ.ی.د.حەمدیە میرخان ئەحمەد.
سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیاری بەشداربووان و وڵامی پانێلیستەکان کۆتایی پێ هات.








