• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر

  • Shiva Moradian
  • 2025-12-23
  • کاروچالاکی, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

کۆمیتەی ئاگریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمیتەی ئاگریی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی شەوی یەڵدا شەوی لەدایکبوونی د. قاسملوو، لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر، ڕێوڕەسمێکی گەورەی بەڕێوە برد.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر “یەسنا عەسڪەری” پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، وێڕای بەخێرهێنانی میوانان، باسی لە شەوی یەڵدا وەکوو بۆنەیەڪی کولتووریی کوردستان و هەروەها شەوی لەدایکبوونی قاسملووی ڕێبەر کرد و بە ناوی هەر دوو کۆمیتەی ئاگریی یەکیەتیی لاوان و ئاگریی حیزبی دێموکرات سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرا، کە ڕێوڕەسمەکەیان ڕێک خستبوو، بەخێرهاتنی هەموو میوانان، بەتایبەتی ئەندامانی ڕێبەریی حیزب، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزب کرد.

پاشان “کانی جۆڵا” کچی شەهید عەلی جۆڵا مۆمەکانی شەوی یەڵدای هەڵ ڪرد.

لە بڕگەی دواتردا پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمیتەی ئاگریی سەر بە تەشکیلاتی ئاشڪرای حیزب، لەلایەن “پێشەوا قازی” جێگری بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.

بە دوای ئەوەدا کۆڕی سروودی “٢٦ی سەرماوەز” پێڪهاتوو لە پێشمەرگەڪانی مەڵبەندی ١ی ڪوردستان، سروودێکیان بە ناوی “قاسملوو” پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە بڕگەی دواتردا مامۆستا “بێبەش پیرۆتی” شێعرێڪی پێشکەش بە بەشدارانی ڕێوڕەسمەکە کرد و هونەرمەندی پێشمەرگە کاک “عوسمان ڕەحمانی” بە گوتنی گۆرانییەڪ کۆڕەکەی ڕازاندەوە.

پاشان شێعرێڪ لەلایەن “نەسرین بابەکرزادەئەقدەم” بەو بۆنەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا گۆرانییەک بە ناوی “قاسملوو” لەلایەن کۆڕی سروود “شەوی یەڵدا”ی سەر بە یەکیەتیی لاوانی دێموڪراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێشکەش کرا.

پاشان پێشمەرگەی لاو “سەرکەوت تابناک” و هەروەها پێشمەرگەی دێرینی حیزب کاک “کەریم قەڵاتی”، بەو بۆنەوە گۆرانییان پێشکەش کرد و جۆش و خرۆشیان خستە ڕێوڕەسمەکەوە.

وێڕای بەڕێوەچوونی بڕگەکانی ڕێوڕەسم، هاوکات لەسەر ستەیج هەڵمەتی دروستکردنی کەلوپەلی کۆنی کوردەواری و هەروەها نەخشاندنی تابلۆی شێوەکاری بە وێنەی دۆکتور قاسملوو لەلایەن چەندین خاتوونی نێو حیزبەوە لە حاڵی بەڕێوەچووندا بوو.

لە کۆتاییدا سپاسی ئەو ئۆرگان و بەشانە کرا کە لەو ڕێوڕەسمەدا یارمەتیدەری یەکیەتیی لاوان و کۆمیتەی حیزب بوون، لەوانە مەڵبەندی ١ی ڪوردستان بەتایبەت بەشەکانی هێز، دارایی، ئامووزش، ئەمنییەت و ڕاگەیاندن و هەموو ئەو کەسانەی بۆ ڕێوڕەسمەکە زەحمەتیان کێشابوو و ماندوو ببوون.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران و پیرۆزبایی شەوی یەڵدا کۆتایی پێهات.

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 حەفتە پێش ئێستا
7
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 حەفتە پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

2 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

1 مانگ پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

1 مانگ پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە یەکێک لە بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە هەولێر

  • Shiva Moradian
  • 2025-12-23
  • 10:09 am
  • کاروچالاکی, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان