رۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاڵمان، بەشدارییان لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری شتوتگارت کرد کە لەلایەن کۆمیتە ناوچەی شتوتگارتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕێک خرابوو.
گردبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن “حوسێن مەحموودی”یەوە بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە و “عەباس عەبدی” گوتەیەکی بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرد.
لە درێژەی گردبوونەوەکەدا پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەلایەن “ئارەزوو ڕەزەوی”یەوە خوێندرایەوە و “سەلام ئیسماعیلپوور” چەند گوتەیەکی پیشکەشی ئامادەبووان کرد.
لە درێژەی گردبوونەوەکەدا سروود و دروشمی دژ بە ڕێژیمی ئێران گوترانەوە و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان چالاکانە لە هەموو بەشەکاندا بەشدار بوون.








