• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

  • Shiva Moradian
  • 2026-01-21
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، هەشتایەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، وەبیرهێنەرەوەی هەڵوێست و ڕووداوێکی هۆشیارانە و مێژووییی نەتەوەی کوردە؛ هەڵوێست و ئیرادەیەک کە بە ڕێکەوت دروست نەبوو، بەڵکوو لەسەر بنەمای ئیرادەی سیاسی و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و هۆشیاریی نەتەوەیی و لەسەر ئەساسی قۆستنەوەی دەرفەتێکی مێژوویی بوو. کۆماری کوردستان ڕاگەیاندنی بوونی نەتەوەیەک بوو؛ نەتەوەیەک کە بڕیاری دا لە پێگەی “بابەتی سیاسەتی ئەوانی دیکە” بچێتە دەرەوە و ببێتە بابەتی سیاسەت و مێژووی خۆی.

لەو ساتە مێژوویییەدا، مەهاباد بوو بە قەڵای ئەندێشە و هزری نەتەوەیی؛ بوو بە ناوەندێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی خەباتی سیاسی و خۆئاگاییی نەتەوەیی و کردەی بەکۆمەڵ. کۆماری کوردستان تەنها پڕۆژەیەکی ئیداری و کورتخایەن نەبوو، بەڵکوو ئیرادەیەکی ماناداری بە پلانی نەتەوەسازی بوو بۆ شکاندنی پێکهاتەکانی چەوساندنەوە و نکۆڵیکردن لە ناسنامەی کورد و دامەزراندنی نەزمێکی نوێ لەسەر بنەمای ئازادی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆیی و داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکانی نەتەوەیەک. بەرز و مەزنڕاگرتنی کەسایەتیی ئینسانی کورد، پەروەردە بە زمانی دایکی، ڕێکخستنی جەماوەری و بەشداریی ڕاستەوخۆی خەڵک، پایە سەرەکییەکانی ئەم کۆمارەیان پێک هێنا.

پێشەوا قازی محەممەد لە لووتکەی ئەم دامەزراوە نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەدا بوو؛ ڕێبەرێک کە سیاسەتی کرد بە پابەندبوونێکی مێژوویی بە نەتەوە. پێشەوا قازی محەممەد هێمای پەیوەندیی نێوان ئەخلاق و خەبات بوو؛ ڕێبەرێک کە بە پشتبەستن بە ڕەواییی خەڵکی، سەربەخۆییی ئیرادە و وەفاداری بۆ ئامانجی ئازادی و سەربەستی، ڕێگای سەخت بەڵام شەرافەتمەندانەی مانەوەی نەتەوەکەی هەڵبژارد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانیش، وەک هێزێکی ڕێکخەر و پێشەنگ، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی لە دامەزراندن و پێشخستنی کۆماری کوردستاندا هەبوو. ئەم حیزبە توانیی خەباتی نەتەوەیی لە سیما و شێوازی کۆن و ناوڵامدەر و پرشوبڵاوی دەربهێنێت و وەک پرۆژەیەکی سیاسیی بەڕۆژ، یەکگرتوو و جەماوەری ڕێکی بخات. پەیوەندیی حیزب لەگەڵ کۆمەڵگە، سەندیکاکان و ڕێکخراوەکان، کۆماری کوردستانی کردە ئەزموونێکی زیندوو و ڕەگداکوتاو؛ ئەزموونێک کە دەریخست شۆڕش، بەبێ ڕێکخستن و هۆشیاری، بە ئەنجام ناگات کە گەشەکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و شوێندانەربوونی لەسەر کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کوردستان، دوای هەشتا ساڵ، سەلمێنەری ئەقڵییەت و تێفکرینی دروستی حیزبی دێموکرات و کۆماری کوردستانە.

ئەمڕۆ لە دۆخێکدا کە فۆڕمی نوێی سەرکوت، نکۆڵیکردن و داگیرکاری لە کوردستان بەردەوامە و بینەری ڕاپەڕینی دووبارەی گەلانی ئێران، بەتایبەتی گەلی کوردین، هەوڵدانی شێلگیرانەمان بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان پێویستییەکی مێژوویییە. هەروەها ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەک هێزێکی کۆمەڵایەتیی هۆشیار و ڕێکخەر لە کوردستاندا، درێژەی ئەو ڕێبازەیە کە لە کاتی کۆماری کوردستان لە مەهاباد دەستی پێ کرد؛ ڕێگایەک کە سیاسەت دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارچێوەی کۆمەڵگە و خەبات لە پاسیڤییەت ڕزگار دەکات.

لەم بۆنەیەدا، بە ڕێزگرتنێکی شۆڕشگێڕانە لە پێشەوا قازی محەممەد، ڕێبەرانی شەهیدی نەتەوەکەمان و تێکۆشەرانی کۆمار و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، ڕایدەگەیەنین کە ئەو کۆمارە ئێستاش شکستی نەهێناوە و وێڕای ئەوەی لە هزر و بوونماندا هەر ماوە، بووە بە ئەزموونێکی مێژوویی کە تا ئەمڕۆش لە فۆڕمە نوێیەکانی خەباتدا بەردەوامە.

ڕێبازی کۆماری کوردستان ڕێگای خەباتی ڕێکخراو و هۆشیاریی نەتەوەیی و تێکۆشان بۆ مافی چارەی خۆنووسینە؛ ڕێگایەک کە تا وەدیهاتنی ئازادی و دادپەروەری و سەروەریی سیاسیی کوردستان بەردەوام دەبێت.

  • بەرز و مانایی بێت ئامانجەکانی کۆماری کوردستان
  • سڵاو لە یاد و بیرەوەریی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کوردستان
  • پیرۆز بێت یادی هەشتا ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان

ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

4 ڕۆژ پێش ئێستا
6
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

5 ڕۆژ پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

1 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

4 حەفتە پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

4 حەفتە پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی هەشتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

  • Shiva Moradian
  • 2026-01-21
  • 11:42 am
  • پەیام و راگەیەندراو, هەواڵەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان