نۆروێژ/ بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بەشدارییان لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد کە لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕێک خرابوو.
ئەم گردبوونەوەیە لەلایەن ناوەندی دیالۆگەوە ڕێک خرابوو و “ئارام ئازەری” ئەندامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ، پەیامی لاوانی ڕۆژهەڵاتی بە زمانی نۆروێژی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.








