ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرستیی “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی ڕێکخراو، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ٧٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دێموکراتی کوردستان کرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا، دامەزراوەی میدیا ٥٣، پانێڵێکی بە ناونیشانی “یەكگرتن بۆ؟” بۆ بەشێک لە سكرتێرەكانی پێشووتری یەکێتیی قوتابیان و لاوان (ساسان عەونی، ئومێد خۆشناو، موسا ئەحمەد، هەرمان محەممەدسەلیم و مەیسەر نهێلی) ڕێك خست.
شایانی ئاماژەیە کە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەفەرمی بانگهێشتی ئەم ڕێوڕەسمە کرابوو و پەیامی پیرۆزبایی ڕێکخراو لەلایەن “بێهزاد قادری”یەوە ئاراستەی “شڤان مەحموود” سکرتێری یەکیەتیی قوتابیان و لاوانی دێموکراتی کوردستان کرا.








