ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر، کوڕێکی ناساندن و واژۆکردنی بۆ کتێبی “زەین و دەسەڵات”، نوێترین بەرهەمی “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوە برد.
لە سەرەتای کۆڕەکەدا، مامۆستا “مەسعوود پەرێشان” لە بەڕێوەبەرانی سەرەکیی یەکێتیی نووسەرانی کورد، پێشەکییەکی لەسەر کتێبەکە باس کرد.
پاشان “بێهزاد قادری” باسێکی سەبارەت بە دەروونناسیی سیاسی و پێویستیی ئەم زانستە بۆ سیاسییەکانی کوردستان و دۆخی داگیرکاری و داگیرکراوی پێشکەش کرد و چوارچێوەی کتێبەکەی بە ئامادەبووان ناساند.
لە بڕگەی دواتردا “بێهزاد قادری” وڵامی سەرنج و پرسیار و تێبینیی ئامادەبووانی دایەوە و بە واژۆکردنی کتێبەکان، کۆتایی بە کۆڕەکە هات.








