شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو، سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و کۆ بوونەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمە، شاندێکی ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو، بە سەرپەرستیی هاوڕێ “ماریا جەهانگیری” گوتەبێژی ڕێکخراو، سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوانەوە بە سەرپەرستیی هاوڕێ “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی ڕێکخراو، بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا.
لە دیدارەکەدا، هاوڕێ “بێهزاد قادری” سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، باسی لە گرنگیی کۆبوونەوە و دیداری نێوان ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و لەسەر هاوکاری و کاری هاوبەش جەختی کردەوە.
هەروەها ناوبراو پەرژایە سەر دۆخی ئێستای کوردستان و ئێران و ڕۆڵی لاوان لە گۆڕانکاری و بەشداریی سیاسی لە داهاتووی کوردستانی بە پێویست زانی.
هاوڕێ “ماریا جەهانگیری” گوتەبێژی ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو، لە دیدارەکەدا سەرەڕای ئاماژەدان بە دۆخی لاوان لە کوردستان و ئێران، لەسەر کۆدەنگی و هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو ڕێکخراودا جەختی کردەوە.
لە ڕەوتی دیدارەکەدا، شاندی ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان “شیروان مەنسووری، شاهۆ کەریمی و پەخشان دێهقان” ئەندامانی بەڕێوەبەری و شاندی یەکیەتیی لاوانیش کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان “بانە عەزیزی، سیبەل خوبایی، کارزان حەسەنپوور و ڕزگار ئەمینی” ئەندامانی دەستەی ئیجرایی، ڕا و بۆچوونی خۆیان لە پەیوەندی لەگەڵ دیدارەکە، کاری ڕێکخراوەیی، پێویستیی هاوکاری و دۆخی ئێستای کوردستان و ئێران خستە بەر باس.








