• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” لە ژاپۆن

  • Behzad Behzad Ghaderi
  • 2026-04-09
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار

هەروەها بخوێنەوە

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” لە ژاپۆن

وڵات قادری؛ خوێندکاری بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمریکیی کوردستان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخراوی “IDYF”ی ژاپۆنی، هاوشانی دەیان گەنجی وڵاتانی جیاوازی جیهان، بەشداریم لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” کرد. ئەم کۆڕبەندە کە بە یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکانی لاوان لە ژاپۆن دادەنرێت، لەژێر دروشمی “داڕشتنی داهاتوومان”، بۆ ماوەی دە ڕۆژ بەڕێوەچوو.

ئەم کۆڕبەندە وەک سەکۆیەکی جیهانی، بە شێوەیەکی زانستی و بابەتییانە تیشکی خستە سەر دیاردەی کۆچ و لێکەوتەکانی؛ بەتایبەت پرسی پەنابەران و ڕەوتەکانی کۆچ کە ئەمڕۆ یەکێکن لە گەورەترین نیگەرانییە مرۆییەکانی سەدەی بیست و یەکەم.

ئامانجە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە بریتی بوون لە:

– لێکۆڵینەوە و شیکاریی زانستی بۆ دیاردەی کۆچ و پەنابەرێتی.

– خستنەڕووی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و مرۆییەکانی ئەم دیاردەیە.

– پێشکەشکردنی پێشنیار و چارەسەری یاسایی و کردەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگژەکان و چۆنیەتیی مامەڵەی مرۆییانە لەگەڵ ئەم دۆخەدا.

لە ماوەی ئەو دە ڕۆژەدا، شارەزایانی بواری کۆچ، مامۆستایانی زانکۆ، نوێنەرانی ڕێکخراوە جیهانییەکان و توێژەرانی گەنج، بەوردی گفتوگۆیان لەسەر ئەم تەوەرانە کرد. لە کۆتاییدا، کۆمەڵێک پێشنیار و ڕێکاری کردەیی گەڵاڵە کران تا ئاراستەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن.

لە پەراوێزی ئەم کۆڕبەندەدا، جگە لە بەشداری لە پانێڵ و گفتوگۆ ئەکادیمییەکاندا، هەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا لە “زانکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان” وتارێک پێشکەش بکەم. لە وتارەکەمدا تیشکم خستە سەر سێ تەوەری سەرەکی: “لاوان، پەروەردە و پێکەوەژیان”. ڕوونم کردەوە کە گەلی کورد سەرەڕای مێژوویەکی پڕ لە ئازار و کوێرەوەری، ئێستا خاوەنی گەنجانێکی لێهاتووە کە هەڵگری دیدگایەکی پێشکەوتنخوازانەن بۆ گۆڕانکاری.

هەروەها تیشکم خستە سەر ڕۆڵی دامەزراوەکانی وەک زانکۆی ئەمریکیی کوردستان و ناوەندی ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی (CPHS) لە پێگەیاندنی نەوەیەکی پێشەنگ کە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵێنگارییە سەختەکانی ناوچەکە و جیهان بێت. جەختم لەوەش کردەوە کە پەروەردە و پێکەوەژیان کاریگەرترین کەرەستەن بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام و دادپەروەر، هاوکات ئاماژەم بە لێکچوونی قووڵی نێوان گەلی کورد و ژاپۆن کرد لەڕووی خۆڕاگری و هەستانەوە لەنێو خۆڵەمێشی ئازارەکاندا.

کۆڕبەندەکە چەندین ئامانجی تری گرنگی لەخۆ گرتبوو، لەوانە:

– پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتی، دیالۆگی نێودەوڵەتی و کاری بەکۆمەڵ لە لای گەنجان.

– گەشەپێدانی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و شیکاریی زانستی بۆ پرسە ئاڵۆزەکان.

– دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندیی نێودەوڵەتی لەنێوان لاوانی جیهاندا بۆ هاوکارییەکانی داهاتوو.

– بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتیی جیهانی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی.

ئەم کۆڕبەندە تەنیا لە وانەبێژی و توێژینەوەدا کورت نەبۆوە، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار کە بتوانن لە نەخشەڕێی داهاتوویەکی گەشتردا ڕۆڵیان هەبێت؛ بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە جیهان بەدەست کێشەی کۆچبەرانەوە دەناڵێنێت. کۆڕبەندەکە ئەوەی سەلماند کە دەکرێت پرسی کۆچ لە “هەڕەشە”وە بگۆڕدرێت بۆ “دەرفەتێک” بۆ گەشەپێدانی کەلتووری و ئابووری.

جێی ئاماژەیە، ناوەڕۆکی کۆڕبەندەکە بەتەواوی لەگەڵ کارنامەی ئێستای ناوەندی ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی (CPHS) سەبارەت بە “بەڕێوەبردنی کۆچ” دەهاتەوە و یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ دەوڵەمەندکردنی تێگەیشتنی ئەکادیمی و مەیدانیی خۆم لەم بوارەدا.

لە کۆتاییدا، بەوپەڕی ڕێز و پێزانینەوە سوپاسی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان و ناوەندی ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی (CPHS) و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم کە پاڵپشت و هاوکارم بوون بۆ بەشداریکردن لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا.

تێبینی: “وڵات قادری” ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بابەتەکانی هاوشێوە

دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 حەفتە پێش ئێستا
7
دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

2 حەفتە پێش ئێستا
19
بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

2 حەفتە پێش ئێستا
15
دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

1 مانگ پێش ئێستا
6
سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

1 مانگ پێش ئێستا
3
بابەتی زیاتر
بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” لە ژاپۆن

بەشداریکردن لە “کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی گەشەپێدانی لاوان” لە ژاپۆن

  • Behzad Behzad Ghaderi
  • 2026-04-09
  • 6:14 pm
  • بابەتەکانی ماڵپەڕی لاوان, هەواڵەکان, وتار
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری شاندێکی هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان (SPD)

2 دیداری هاوبەشی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەگەڵ دامەزراوەی “فریدریخ ئێبەرت شتیفتونگ” لە بێرلین

3 بەشداریی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لە کۆنفڕانسی ساڵانەی یوزۆس (Jusos)

4 دیداری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ لاوانی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

5 سەردانی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ شاندی حیزبی دێموکرات لە سەنتەری ئۆڵۆف پاڵمێ لە سوید

6 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی لاوان لە پانێلێک بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان