پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ١٤/٤/٢٠١٦، بەسەرپەرەستی کۆمیتەی خوێندکاری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پۆلێک لە ئەندامانی خوێندکار لە ریزەکانی یەکیەتیی لاوان بەمەبەستی بەدەستهێنانی کۆمەڵێک کتێبی پێویست، سەردانی پێشانگای نیودەوڵەتی کتێبیان کرد لە شاری هەولێر.
لە پێشانگاکەدا ٢٠٠دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشداریان كردووە و ژمارەیەکی زۆر لە کتێب نمایشکراون، كە ژمارەیان دەگاتە ٧٠٠ ناونیشانی كتێب.
پێشانگاکە چەند زمانێکی جیاوازی وەک کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و تورکی تێدایە لەگەڵ چەندین کتێبی پەروەردەیی تایبەت بە منداڵان.