پۆلێک له ئه‌ندامانی یەکیەتی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان له شاری سەردەشت چالاکییه‌کی ته‌بلیغییان به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ڕێوه‌برد.
له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا به نووسینی دروشم له سه‌ر دیوار‌و لێدانی پوستیر‌و تڕاکتی ته‌بلیغی له شوێنه گشتییه‌کان یادی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کیه‌تیی لاوانیان به‌رز ڕاگرت‌و سڵاویان لاوانی به‌شدار له مه‌یدانی خه‌بات‌و تێکۆشانی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان نارد.
ئه‌و شوێنانه‌ی له سەردەشت چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا کراوه بریتین له: گەڕەکی قەبران، خیابانی کەمەربەندی ، سێ رای مارەغانی، دەرووبەری حەمامی کۆن، دەورووبەری شیرکەتی نەوتی لای قەبران، گەرەکی فەرەهەنگیان و گەرەکی جانبازان.