سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٨/٤/٢٠١٦ ئەندامانی سپای پاسداران لە پاسگای تورجان ئەو دروشم و تراکتانەی کە ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی رێکخراوەکەی خۆیان نووسیبویانن و بڵاویان کردبوونەوە، پاکیان کردوونەوە.
ئێمە لەکاتێکدایە سەرتاسەری گەورە دێی تورجان بە دروشمەکانی تایبەرت بە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان رازێندراوەتەوە و پاسگای گوند داوای یارمەتی و هێزی زیاتر بۆ پاک کردنەوەی دروشمەکان دەکات ، هەر بۆیە کاتژمێر ٤ی سەرلە ئێوارە چەند ماشێنی پڕ دێنە ناو ئاوایی و دەست دەکەن بە ڕەشکردنەوە درووشمەکان و کۆکردنەوەی تراکتەکان و تا ئەم کاتەی نیوەشەو هەر لە ناو ئاواییدان و بەردەوام بە ماشێن و بە لیباسی شەخسی دێن و دەچن و بەم جۆرە ترس و دڵەڕاوکێیان خستۆتە ناو دڵی خەڵکەوە بە تایبەت ژن و منداڵ .