بەشداری شاندێکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆنگرەی لاوانی ئنترناسیۆنال سۆسیالیست لە وڵاتی ئاڵبانیا.
رێکەوتی ٢٤.٠٢.٢٠١٦ شاندێکی سێ کەسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگهێشتی فەرمی رێکخراوی لاوانی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست بەشداری کۆنگرەی ئەم رێکخراوەیان کرد بۆ ماوەی ٤ رۆژ. لە رۆژی یەکەم دا کە رۆژی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە بوو شاندی یەکێتی لاوان لەگەڵ کۆمیتەی خۆرهەڵاتی ناوین کۆ بووە و سەبارەت بە رەوشی ئێستای کوردستان بە تایبەتی لە سەر پرسی هەڵبژاردن لەئێران، مافی دیاری کردنی چارەنووس لە رێگەی رێفراندۆم، پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەتی دوای لا چوونی سزا نێو دەوڵەتیەکان لە سەرئێران و هەروەها رەوشی باکووری کوردستان و جنایەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە شارە کوردنشینەکان، باسێکی تێر و تەسەلیان پێش کرد و سەرجەم بەشدار بوانی کۆمیتەکە زۆر بە پرۆشەوە پشتیوانیان لە باسەکان کرد و هەروەها داوایان کرد کە تیمێکی هاوبەش لە کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ناوین دا پێک بهێنرێت بۆ بەدوا داچوون و کاری هاوبەش لەگەڵ یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان. لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ناوین دا لە نێوان لایەنی فلستینی و ئێسرائیلی ئالۆزیەکی زۆر بەدی دەکرا کە بە ناوبژیوانی یەکێتی لاوان لە رۆژانی دواتری کۆنگرە دا بە خۆشحاڵیەوە بۆ یەکەم جار فلستینیەکان و ئیسرائیلیەکان رێکەوتنێکی فەرمی یان را گەیاند و بوون بە هاوپەیمان لەسەر زۆر پرسی تایبەت بە کێشەی نێوان ئیسرائیل و فلستین، کە بوو بە مایەی دڵگەرمی و خۆشحاڵی کۆنگرە و لەم ناوەداسپاسی رۆڵی چالاکی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان کرا، و هەر ئەمەش بوو بە هۆکارێکی زۆر گرینگ بۆ ئەوەی کە سەرجەم بەشدار بوانی کۆنگرە زۆر بەگەرمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو باس و کۆبوونەوەکانی ناو کۆنگرە و دەرەوەی کۆنگرە وەربگرن. کۆنگرەی 2016 ی لاوانی ئنتر ناسیوناڵ سۆسیالیست بەدروشمی ئاشتی رۆژی 26 مانگ دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و کۆنگرەکە لە لایەن سکرتێری گشتی رێکخراوەکە بە فەرمی دەستی بە کار کرد، سەرەتای بەرنامەکان بە وتاری سەرۆکی رێکخراوی لاوانی ئەنتر ناسیۆنال سۆسیالیست بەرێز فلیپێ ژێلدرێس دەستی پێکرد و دواتر سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئاڵبانیا ئێدی راما بەشداری کۆنگرەکەی کرد و بەخێر هاتنی میوانەکانی کرد بۆ وڵاتی ئاڵبانیا و هەروەها باسێکی تێر و تەسەلی کرد لە سەر ئەرکی لاوان و بە تایەتی لاوانی سۆسیالیست لە گۆرانگاری لە وڵات دا. دواتر لاو ترین ئەندامی پەرڵمانی ئاڵبانیا کە سەر بە بزوتنەوەی سۆسیالیستی ئەم وڵاتەبوو و تەمەنی ٢٤ ساڵ بوو باسێکی لە سەر گرینگی بەشداری لاوان لە دەسەڵاتی سیاسی وڵات دا پێشکەش کرد. دوای تەواو بوونی وتاری میوانەکان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی و هەروەها چاودێرانی کۆنگرە هەیئەتێکی بەرێوە بەری کۆنگرە دەست نیشان کران وهەیئەتەکەبە وەرگرتنی دەنگ متمانەی بەخشیە کۆنگرە و دەستی بە کاری خۆی کرد. لە میانەی دانیشتنەکانی کۆنگرە و لە دانیشتنەکانی دەرەوەی کۆنگرە شاندی یەکێتی لاوان لە کۆمیتەی رۆژهەڵاتی ناوین دا رۆلێکی سەرەکی هەبوو و ببوە جێگەی متمانەی سەر جەم لایەنەکانی کۆمیتە و هەربۆیەش لە چەند رۆژی کاری کۆنگرە دا شاندی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە لایەنەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لەگەڵ هاوپەیمانی وڵاتانی سکاندیناویا، ئەمریکای لاتین، ئاڵمان چەندین جارلە سەر پرسی جۆراوجۆر کۆبوە، ئەو پرسانەی کە لە دەستووری کاری یەکێتی لاوان دا بوون برێتی بوون لە پرسی هەوڵدان بۆ بەشداری سیاسی کورد لە ئێران و تاقی کردنەوەی دەیان مێتۆدی مەدەنی و سیاسی، پرسی رێفراندۆم بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووس و کۆ کردنەوەی پشتیوانی بۆ ئە پرسە، پرسی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەڕبڕین لە ئێران و رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران دا بە تایبەتی دوای لاچونی ئابلۆقە ئابووریەکان لەئێران دا، باس کردن لە سەر رەوش بەرێز محەمەد سەدیقی کەبوودوەند و سەرجەم زندانیان سیاسی و مەدەنی لە زیندانەکانی ئێران دا و هەروەها پێشکەش کردنی چەندین وتار، وێنەو و فیلم لەسەر رەوشی گۆلی ورمێ و کانی بل کە گەر زوو بە فریایان نەکەوین دەبنە کارەساتێکی گەورە و لە کۆتایی دا پرسی پەنابەران و یارمەتی دانی پەنابەران بۆ تێکەڵ بوونیان لە کۆمەڵگای ئروپایی دا و هەروەهاوەرگێرانیان لە لایەن ئەم کۆمەڵگایانە. لە دوایین رۆژی کۆبوونەوەکان دا شاندی یەکێتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ سکرتاریەتی رێکخراوی AUF (رێکخراوی لاوانی حیزبی کارگەری نۆروێژ) کۆ بووە و لە سەر پرسەکانی کوردان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیان لەگەڵ تاوتوێ کرا و هەروەها سکرتاریەتی AUF لەسەر پرسی ژینگە و پەنابەر داوای هاوکاری لە یەکێتی لاوان کرد و شاندی هەردووک لایەن بریاریان دا کە لەمەو بەدوا لە وڵاتی نۆروێژ وەک هاوپەیمان کاربکەن و کاری هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن.