رێکه‌وتی 15ی ئاگۆست له رۆژی دووهه‌می کار و به‌رنامه‌ی کۆنفڕانس شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ لاوانی ئینتێرناسیۆناڵ سۆسیالیست سه‌ردانی بنکه‌ی کۆنگره‌ی جفاکی دێموکراتیکیان کرد و له‌لایه‌ن سه‌یدی فوڕات و ئه‌ندامانی ئه‌م کۆنگره‌یه پێشوازیان لێ‌کرا، له باس و پرس و را گۆڕینه‌وه‌کانی ئه‌م دیداره، سه‌یدی فۆڕات ئاماژه‌ی به ده‌وری پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له تێکۆشانی کورد و شکڵ پێدان به ناسیۆنالیزمی کوردی کرد،
له بڕگه‌یه‌که‌ی دیکه‌ی دیداره‌کانی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سۆسیالیست، سه‌ردانی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامێد کرا و له‌لایه‌ن شاندێکی شاره‌وانی ئامێد پێشوازیان لێ‌کرا.
بڕگه‌ی کۆتایی چالاکییه‌کانی کۆنفرانس ، په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌یه‌ک بوو که دوای دیالۆگێکی چڕ له نێوان به‌شداربوان، کۆنفڕانس به زۆرینه‌ی ده‌نگ داکۆکیان له مافی نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کان کرد و تێیدا داکۆکی له هه‌موو مافه ره‌واکانی کورد له چوارپارچه‌ی کوردستان به گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی کراوه و رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ توند و تیژی و ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی لاوانی سیاسی کورد مه‌حکوم کراوه