سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 13ی بانه‌مه‌ڕی 1394ی هه‌تاوی، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ردانی سکرتاریای یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد
و له‌لایه‌ن شاندێکی یه‌کیه‌تیی لاوان به سه‌رپه‌ره‌ستی پێشه‌وا عه‌لی پوور سکرتێری گشتیی رێکخراو پێشوازی لێ کرا.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که پێشه‌وا عه‌لی پوور وێڕای به‌خێرهاتنی گه‌رمی سکرتێری گشتیی حیزب، باسی له کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان له ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای به‌رز نرخاندنی تێکۆشانی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ناوخۆی وڵات و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاماژه‌ی به‌وه کرد:” لاوان سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانن و لاوانی دێموکرات ده‌بێ پێشه‌نگ بن له به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی په‌روه‌رده و زانست، هه‌روه‌ها لاوانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حیزبی دێموکرات پشتیوانی هه‌میشه‌ییانه.”
له‌درێژه‌ی باسه‌که‌دا سکرتێری لاوان ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان کرد و ورده‌کاری باسه‌کان و به‌شداریی یه‌کیه‌تیی لاوانیی له کۆمه‌ڵێک کۆنفڕانسی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوان‌دا له‌داهاتوو، بۆ سکرتێری حیزب شی کرده‌وه که سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌م به‌ره‌و پێشچوونانه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکرات پێویسته له کۆڕه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کێشه و گرفته‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات به وردی بینێته به‌رباس و داکۆکیکاری لاوانی رۆژهه‌ڵات بێت له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی دووباره‌ی حیزبی دێموکرات له یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندامه‌کانی، هیوای به‌روه‌پێش چوونی زیاتری کاری رێکخراوه‌یی و سازمانی بۆ لاوانی دێموکرات خواست.
شایانی باسه شاندی یه‌کیه‌تیی لاوان پێکهاتبوو له به‌ڕێزان: پێشه‌وا عه‌لی پوور سکرتێری گشتی، کارزان شه‌باهه‌نگ جێگری سکرتێر و محه‌ممه‌د میرخزری و هاوڕێ ئیبن عه‌باسی و زانا لیلانه‌یی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی