کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمیتەی نۆڕویژی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢١ی فێوریەی ٢٠١٥ بە بەشداری نوێنەران و ئەندامانی کۆمیتە ناوچەکانی تڕۆندهایم، ئۆسلۆ،ئۆسفۆڵد و کریستیاندساند و هەروەها نوێنەرانی کۆمیتەی نۆوڕێژی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان وکومیتەی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان و کۆمەڵێک میوان لە شاری لەیرسوند دەستی بە کارەکانی کرد.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن نیاز هەمزەزادەوە بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفڕانس کراو پاشان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و بە تایبەتی تازەترین شەهیدی یەکێتی لاوان، شەهید هەژار قاسمی دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن بەرپرسی کومیتەی یەکێتی لاوان پڕشنگ خونوری پەیامی کۆمیتە بۆ کۆنفڕانس خوێندرایەوە ، لەو پەیامەدا باسێکی کورت سەبارەت بە مێژووی یەکیەتیی لاوان و کاری چالاکییەکانی لاوانی نۆڕوێژ لە ماوەی ٢ساڵی ڕابردوودا و ئەرک و چالاکییەکان کرا و کۆنفڕانسی بە فەرمی کردەوە. پاشان پەیامی کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز ئەبووبەکر قەدیکورد و پەیامی کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز مەحبووبە رەحیمییەوە پێشکەش کران
پاش وەرگرتنی دەنگ بۆ مەشروعیەتی کۆنفڕانس، کۆنفڕانس دەستی پێکرد و لە یەکەم بڕگەدا ڕاپۆرتی ساڵانەی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ لە لایەن پەریسا خونورییەوە خوێندرایەوە. پاشان دلێر خورشیدی ڕاپۆرتێکیی ئابووری پێشکەش کرد.
دوابەدوای پێشکەش کردنی ڕاپۆرتەکان ەدرگای ڕەخنەو پێسنیار بە ڕووی بەشداربووانی کۆنفڕانس کرایەوە کە لەم بەشەدا ئەندامان بە شێوەیەکی چالاک بەشدار بوون و بە گرینگترین بەشی کۆنفڕانس دەهاتە ئەژمارو یەکێک لە باسە هەرە گرینگەکانی ئەم بەشە چالاکتر کردنی کومیتەی لاوانی نۆرێژ بوو .هاوئاهەنگی زیاتری نێوان لاوانی نۆڕویژ و کوردستان، پێوەندی تووندووتۆڵ لە نێوان کومیتەکانی دیکەی وڵاتانی ئورووپا، پێوەندی گرتنی زیاتر بە ڕێکخراوەکانی نۆڕویژی و ئورووپاییەوە تەوری تری باسەکان بوون..
لە دڕێژەی کارەکانی کۆنفڕانس دا پاش پێشکەشکردنی چەندین ناو بۆ کۆنفڕانس سەرجەم ئەندامانی کۆنفڕانس کۆک بوون لەسەر ناوی کۆنفڕانس و بۆ رێزگرتن لە تێکۆشان و روحی پاکی شەهید هەژار قاسمی، کۆنفڕانس بە ناوی شەهید هەژار قاسمی، تازەترین شەهیدی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا،.هەر لە درێژەدا رێزگیرا لە کارو زەحمەتی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پێشووی لاوان.
دووایین بەشی کۆنفڕانس هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری تازە بۆ ٢ساڵی داهاتوو بوو کە لەم بەشەدا کۆمەڵێکی زۆر لە لاوانی هەڵسووڕوو چالاک خۆیان بۆ بەڕێوەبەری ناونووس کرد کە لە هەڵبژاردنێکی ئازادو لە کەشێکی دێموکڕاتیکدا ئەم بەڕێزانە بە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری وڵاتی نۆروێژ هەڵبژێردران.
١.سروە سەید محەممەدی
٢. ئاشنا مامەش
٣.دلێر خورشیدی
٤. شۆرش ڕانسووری
٥. حیسام قادرپوور
٦.شاخەوان عەبدیپوور
٧.جەعفەر ڕەسووڵی
ئەم بەڕێزانەش وەکوو جێگری دەستەی بەڕێوەبەری هەڵبژێردران
١. نیاز هەمزەزادە
٢. سیروان بەرزگەر
٣. حەسەن بێورانی
لە کۆتاییداو و لە کۆبوونەوەیەکی دەستەی بەڕێوەبەریدا بەڕێز شاخەوان عەبدیپوور وەکوو بەرپرسی گشتی یەکێتی لاوان لە نۆڕوێژ دیاری کرا.
پاش چەندی کاتژمێر کاری بەردەوام شەشەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی نۆڕویژی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆنفڕانسی ” شەهید هەژار قاسمی” کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.