به بۆنه‌ی ساڵرۆژی دامه‌زراندنی یه‌کیتی لاوان
کچان وکۆڕانی فرچک گرتوو به خوێن و ئاگر، ئێوه‌ی خۆڕاگرله دۆخیکدا یادی دامه‌زراندنی یه‌کیتی لاوان ده‌که‌نه‌وه که دۆژمن خه‌ونی له گۆڕنانی هیواکانتان ده‌بینی وبه ههمووهێزوتوانای خۆشی بۆ وه‌دیهینانی
ئه‌وخه‌ونه چه‌په‌ڵه خۆ ماندوو ده‌کات، به‌ڵام خۆڕاگری و دڵگرمی لاوانی به‌هه‌ستی گه‌له‌که‌مان، به بێر و باوه‌ڕی کوردایه‌تی پێشه‌واقازی و قاسملوو و شه‌رفکه‌ندی، خه‌ونی دۆژمنانیان له گۆڕدهنێن و به مان وهاتنیان بۆ رێزه‌کانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی به هێزترین چه‌کی ئه‌مڕۆییان نیشانی دۆژمن وههمووگهلانی گۆی زه‌ویدا که چه‌کی بێروباوهڕی کوردایه‌تیه له مه‌کتبی حیزبی دێموکرات .
ئهویهکیتیه خاوه‌نی ده‌یان شه‌هید وسه‌رکرده ومامۆستا وپێشمه‌رگه‌ی ئازا ونهبهرده له ماوه‌ی زیاتر لە ٧ ده‌یه له تیکۆشانی خۆی ئیستاش له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کیتیه‌که خاوه‌نی شه‌هیده و کۆمه‌ڵیک لاوی تیکۆشه‌ره که به هزر وبێری نوێ هاوشان له گه‌ڵ رێکخراو و لاوانی دیکه‌ی وڵاتان ده‌چنه کۆڕوکۆبوونه‌وه و به وتار و هیواکانیان، هیوا ده‌بخشنه گه‌لانی دیکه‌ی جیهانیش. چالاکی وتیکۆشانی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه و هه‌وڵ وماندووبونتان بۆ به‌رزڕاگرتنی یهکیتیکهتان جێگای ڕێزوتقدیره .
ئۆمید ده‌که‌ێن کچان وکۆڕانی گه‌له‌که‌مان هه‌روا بمێنن به سه‌ربه‌رزی وژیانیان ته‌ژی بێت له خۆشی وسه‌ربه‌ستی .
به‌رز وپیرۆزبێت یادی یه‌کیتی لاوان وشه‌هیده‌کانی به تایبه‌ت لاوی خۆشه‌ویستمان هاوڕێمان پێشه‌وای سیدعومهر .
کارۆ رەسووڵی
٢٢/١/١٣٩٨