بۆ یەکەم جار ھونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستای مەقام و گۆرانی شاد ، مامۆستا شیـــــــــروان عەبدوڵا بە ھاوکاری ھونەرمەندی لاوی شاری کرماشان ئارەش یاری و مۆسیقای ژەنیارانی بە توانا : دیاکۆ شیروان و دانیاڵ عەلیپور بە بۆنەی ھاتنی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵی تازە ئاھەنگێکی بە شکۆ لە وڵاتی سویسرا ساز دەکا !
ئێوارەیەکی شاد و پڕا و پڕ لە گۆرانی و ھەڵپەڕین چاوەڕێی کوردانی سویسڕا دەکا
زانیاری زیاتر دەتوانن لە وێنەکە دا ببینن
چاوەڕوانی ھاتنی ھەموو ئێوەی ئازیزین بۆ ئەم جەژنە بە شکۆ و پیرۆزەی گەلەکەمان
لە پێشدا ھەر رۆژتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز بێت