بۆ /یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەلاتی کوردستان
بابەت/ پیرۆز بایی
سلاوێکی دلسۆزانە پر بە دل پیرۆزباوی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین بە سالیادی دامەزرانی یەکیەتیەکەتان ،
ھیوا خوازین کە وا سەرکەتوو و بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان
بۆ خزمەتکردنی نەتەوەکەمان و کوردستان، لە ئێستادا گەلی کورد لە کوردستان بە قۆناغێکی زۆر ھەستیار و ئالۆزدا تێدەپەرێت ، کە لە راستیدا ئەم قۆناغە پێویستی بە کۆدەنگی و یەکگرتو ی و یەک ریزی ھەیە، بۆ ئەوه ی بتوانین مافی نەتەوایەتمان بپارێزین. بۆ ئەم مەبەستەش یەكێك له هه نگاوە گرنگەکان ئەوەیە، کە پەیوەندیەکی بەھێز و پتەو لە نێوان کۆمەلە و رێکخراوەکانی پەیوەست بە پرسه نەتەوەی کوردی ھەبێت، بۆیه ئێمەش وەکو کۆمەلەمان ئامادەین و دەست پشخەرین بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی کارا و چالاك له پێناو کارکردنێکی بەردەوام و خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی دۆزی رەوای نەتەوەكەمان ،
بە هیوای سەر كەوتنی زیاتر و نەوەستان لە خەبات کردن .
لە گەل رێزماندا
د. ھێمن عمر
سەرۆکی کۆمەلەی دۆسیایەتی کوردستان و ئەلمانیا
٢٠١٩/٤/١١