• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

وەرینی کوڵک و پۆی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژە خۆشەکەیدا

  • lawan
  • 2020-02-18
  • وتار

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

کۆماری ئیسلامی هەر لە پەلکوتانی سەرەتایەوە بۆ قۆرخکردنی دەسەڵات، هەوڵی داوە چەواشەکاریی هەموو ڕووداو و ڕاستییەکانی کۆمەڵگەی ئێران و جیهان و تەنانەت مرۆڤایەتیش بکا و، کەلک لە داخراوەیی میدیایی و سنووری هاتوچۆ و ڕوانین و بیرکردنەوەی خەڵک و هەروەها هەموو ئیمکانات و کەرەستەی ڕاگەیاندن و پەروەردە وبە گشتی دامودەزگا حکوومەتییەکان وەربگرێ و؛ تاڕاددەیەکی زۆریش لە بەلاڕێدا بردنی ڕوانین و بیرکردنەوەکان بە تایبەت لە دەرەوەی سنوورەکان سەرکەوتوو بووە.

یەک لەو ڕۆژ و بۆنەگەلەی کە ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان بەردەوام بۆ ڕەوایی دان بە دەسەڵاتی خۆیان و بۆ نیشان دانی بنەمای پتەوی خۆشەویستیی خەڵک بۆ دەسەڵات و تێکەڵبوون و بەشداریی خەڵک لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا کەلکیان لێوەرگرتوە و توانیویانە ڕاستییەکانی پێ بشارنەوە، ڕۆژی دەنگدان و ڕاکێشانی زۆرەملیی خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان بووە، کە بەردەوام لەو ڕۆژەدا توانیویە بە شێوازی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو سەرنجی خەڵکانێک ڕابکێشن لە پێناو مەرامە سیاسییەکانی خۆیان.

هەرچەند لە بنەمادا ئەم جۆرە ڕێژیم و دەسەڵاتگەلە هیچ بڕوایەکیان بە هەڵبژاردن و دێموکراسی نییە و، ناهێڵن ئازادی بچووکترین چەکەرەیەک بکا، بەڵام بۆ چەواشەکردنی بیروڕای گشتیی خەڵکی سنووری داخراوی ئەو وڵاتەی کە بەسەریدا زاڵن و هەروەها بۆ دەمبەستی وڵاتانی دێموکرات و ئەو ڕێکخراو و دەستە و گرووپانەی کە لە سۆنگەی مافی مرۆڤ و دێموکراسییەوە، دەڕواننە وڵاتان بۆ چۆنیەتیی هەڵسوکەوت لەگەڵیان ناچارن شانۆگەرییەک بە ناوی دەنگدان ڕێک بخەن و لە نێوان تاقمێکی دیاریکراودا جێگۆڕکێیەکی سنوورداری دەسەڵاتێک کە یەکلاکەرەوە نییە بکەن.

سەرەتا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە دێموکراسی لە وڵاتێکدا واتای هەیە کە بنەمای دێموکراسی تێدا بێ و، دێموکراتیزە کرابێ و هەموو حیزب و ڕێکخراوێک بەبێ هیچ بەربەست و کێشەیەک و بە هەر بیر و باوەڕێکەوە مافی چالاکی و خۆپاڵاوتن و پرۆپاگەندەی یەکسان و بەرابەریان هەبێ و، خەڵکی ئەو وڵاتەش بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ ئازاد بن لەوەی‌کە کامە لایەن و کەسایەتی هەڵبژێرن، یان هەر بەشداری نەکەن و هیچ زەختێکیش لەسەر ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و سیاسییان نەبێ و ئەوە خەڵکی ئەو وڵاتە بن کە دیاریی بکەن کێ دەسەڵات بەدەستەوە بگرێ؛ گەلۆ لە ئێرانی بن‌دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دێموکراسی و مافی ڕادەربڕین هەر بۆنیشی دێ؟

ئەگەر سەرنجمان بخەینەسەر کۆماری ئیسلامی و دەسەڵات و یاسا بنەڕەتییەکەی و سیستمی سیاسی و بەڕێوەبەریی وڵات و بازنەی دیاریکراوی مەزهەبی و سیاسیی ئەو ڕێژیمە، بە ئاسانی بۆمان دەردەکەوێ کە بە هیچ شێوەیەک نە بواری ڕا دەربڕین و چالاکیی بیرودەنگی جیاوازی تێدا بەدی دەکرێ، نە تەنانەت لەماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا تۆزقاڵێک بەرەو ئاراستەی کراوەبوون و بچووکترین گۆڕانکارییەکی سیاسی هەنگاو نراوە؛ بەڵکوو بەپێچەوانەوە گۆڕەپانی ململانێ و بازنەی دەسەڵات تەنگتر و چکۆلەتر بۆتەوە و تەنانەت زۆر جار دەرگاکان لە خێڵ و تاقمی خانەخوێی دەسەڵاتیش داخراوە.

دەنگدان لەژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامیدا هیچ واتایەکی نییە و بنەمای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کە پێکدێ لە یاسایەکی بنەڕەتیی مەزهەبیی شێعە و، بە پێی سیستمی دیکتاتۆریی مەزهەبیی ویلایەتی فەقیهـ بەڕێوە دەچێ؛ هێز و دەسەڵات تەنیا لە دەستی یەک کەسدایە و ئەو کەسە کە لە لایەن خەڵکیشەوە هەڵنابژێردرێ، واتە وەلیی فەقیهـ لە لایەن چەند کەسێکی مەزهەبیی دیکەوە هەڵدەبژێردرێ کە ئەو کەسانەش دیسان لە لایەن خودی وەلیی فەقیهـەوە هەڵدەبژێردرێن. بە واتایەکی تر گاڵتەجاڕییەکی هەڵخەڵەتێنەر و بێواتا و لە چەند نموونەی هەڵبژاردنەکانی شۆڕای گوند و شارەوە بگرە تا نوێنەرایەتیی مەجلیسی ئاخوندی و، سەرۆک کۆماری و شانۆگەرییەکانی دیکەش لەبەر ئەوەی‌کە بێجگە لە کۆماری ئیسلامی هیچ حیزب و ڕێکخراوێک بۆی نییە، لەو دەنگدانەدا بەشدار بێ و نوێنەری خۆی دیاری بکا و، تەنانەت ئەوانەش کە بەربژێر دەبن دەبێ لە چەند فیلتێرێکەوە پاڵفتە بکرێن و کەس و کەسانێکیان هەڵدەبژێردرێن کە ویلایەتی فەقیهـ بە گەورە و بڕیاردەری خۆیان و وڵات بزانن و لە یەک ڕستەدا؛ خودایی بێ ئەملاولای ئەو ویلایەتە قبوول بکەن. لە لایەکی دیکەوە بە پێی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی بێجگە لە مەزهەبی شێعە هیچ مەزهەب و ئایین و ئایینزایەک ناتوانێ بەرپرسایەتیی شوێنە هەستیارەکان لە پارێزگارەوە بگرە تاکوو سەرۆک کۆماری وەئەستۆ بگرێ؛ لە حاڵێکدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران شێعە نین و ناتوانن لەم خاڵانەدا کە باس کرا بەشداری بکەن.

دوای ٤١ ساڵ بەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا تەنانەت ئەوانەش وا پێیان وابوو لەم دەسەڵاتەدا دەکرێ کرانەوەیەکیش ڕوو بە دێموکراسی و بچووکترین مافەکان هەبێ، بە تەواوەتی بێهیوا بوونە و ئەم جارە زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانی نێوخۆی ئێران و دەرەوەش، بایکۆتی شانۆگەریی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامییان کردوە و داوایان لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردوە کە بەشداری لەو دەنگدانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەکەن و، پێیان وایە بەشداریکردن واتە ڕەوایی دان بەو هەموو چەوسانەوە و سەرکوت و کوشتن و زوڵم و زۆرە دەیان ساڵەی کۆماری ئیسلامی و یارمەتی دانە بە مانەوەی ئەو ڕێژیمە لەسەر دەسەڵاتی نگریسی خۆی.

ڕووداوەکانی ئەم دواییانە و بیرکردنەوەی خەڵکی ئێران لە هەمبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا و نوێترین هەوڵی کۆماری ئیسلامی واتە ٢٢ی ڕێبەندان و بەشدارینەکردنی خەڵک، سەرەڕای هەموو گوشارەکانی ڕێژیم لەو ڕێپێوانەدا تەنیا دەرخەری یەک شتە؛ ئەویش ماوەی تەمەنی مانەوەی کۆماری ئیسلامی بەسەر چووە و لە یەک ڕستەدا کوڵک و پۆی ئاخوندەکان و کۆماری ئیسلامی وەریوە.

بابەتەکانی هاوشێوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

17/05/2025
5
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
29
بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

14/04/2025
46
بابەتی زیاتر
وەرینی کوڵک و پۆی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژە خۆشەکەیدا

وەرینی کوڵک و پۆی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژە خۆشەکەیدا

  • lawan
  • 2020-02-18
  • 7:40 am

1 مانگ پێش ئێستا
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

1 مانگ پێش ئێستا
45
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

2 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان