یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سڵاوێکی گه‌رم
به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی یهکیهتیهکهتانهوه پڕ به‌دڵ پیرۆزباییتان پێ ده‌ڵێم. یه‌کیه‌تی لاوان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه، شان به‌شانی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب
ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕاوه له زیندوڕاگرتنی خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان و له به‌رده‌وام ئینێرژی داوه به حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و کاریگه‌ری زۆری هه‌بوه له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی حیزب له‌باری ئینسانیه‌وه. زۆر له ڕێبه‌رانی قۆناغه جیاوازه‌کانی خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، چ ئه‌وانه‌ی له ژیان دا نه‌ماون و چ ئه‌وانه‌ی ئێستاش سه‌نگه‌ری خه‌باتیان گه‌رم ڕاگرتوه، له یه‌کیه‌تی لاوانه‌وه ده‌ستیان پێ کردوه و بهرهولوتکهی به‌رپرسایه‌تی هه‌ڵکشاون. به‌شی زۆری کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانیش هه‌روه‌ها.
ئێستاش یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگه‌ر ده‌گێڕێ له هه‌مو مه‌یدانه‌کانی خه‌بات دا و له هه‌مو ڕه‌هه‌نده‌کانی خه‌بات دا. به‌خۆشیه‌وه چه‌ند سالێکه یه‌کیه‌تی لاوان بوژانه‌وه‌یه‌کی باشی به خۆیه‌وه دیوه، چ له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام به لاوانی ڕۆژهه‌ڵات دا، چ له بواری په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕێکخرواهکانی لاوانی کوردستانی و جیهانی دا و چ له بواری ڕێکخستنی لاوان و هاندانیان دا بۆ هاتنه مه‌یدانی خه‌بات و گێڕانی ڕۆڵی شیاوی خۆیان له تێکۆشان دا.
هیوادارم هه‌ر به‌و نه‌فه‌سه پڕ هیوایه‌وه درێژه به تێکۆشانتان بده‌ن و خۆتان بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی کردنی حیزب و جوڵانه‌وه له داهاتو دا ئاماده بکه‌ن. چونکه گومان له وه دا نییه که داهاتوی کوردستان به ئێوه لاوانه‌وه گرێدراوه و داهاتوی ئێوه لاوان خۆشتان به سه‌ربه‌ستی و ئازادی گه‌لی کورده‌وه گرێدراوه. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان به مافه‌کانی خۆی نه‌گا، ئێوه‌ش داهاتویه‌کی ڕوونتان نابێ. هیوادارم به‌تایبه‌ت هه‌نگاوی جیددی‌تر باوێن بۆ ڕۆڵگێڕان له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی و دیپڵۆماسی دا، به کار کردن له‌سه‌ر ئه‌و لاوه کوردانه‌ی که له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا خۆیان پێگه‌یاندوه و ده‌توانن بۆ داهاتوی گه‌له‌که‌مان کاریگه‌ری زۆر باشێان هه‌بێ.
له‌گه‌ڵ داوای سه‌رکه‌وتن و پیرۆزبایی دووباره
مسته‌فا شڵماشی
٢٢/١/١٣٩٨