بەرێز دەستەی بەرێوە بەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان!
وێرای سلاویکی گەرمی شۆرشگێرانە : بەبۆنەی سالرۆژی دامەزرانی رێکخراوەکەتان ،
پیرۆزباییتان لیێ دەکەم و هیوادارم لە خەبات و تێکۆشان بۆ ماف و ویستە نەتەوەیەکانی گەلەکەمان ولە پێناو وەدیهێنانی خواست و ئاواتەکانی لاوان دا بەردەوام و سەرکەوتوو. بن. لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی سیاسی و کۆمەلایەتی دا میژوو شاهیدی بۆ فیداکاری و لە خۆ بردوویی لاوان دەدا کە پێشەنگ بوون لە هەموو ئالو گۆرەکانی کۆمەلگا دا ،هیزی بزوێنەر و پالنەر بوون لە بەرەو پێش چوونی بزاڤی سیاسی و روناکبیری دا و لەو مەیدانە دا لە هیچ فیداکاری و لە خۆبردوویی دریغیان نەکردوە و بە شانازی بەرەو پیلی مەرگەوە چوون، ولە قوربانی دان و گیانبازیش دا پشکی شێریان بەرکەوتووە ،بەلام ئامادە نەبوون لە بەرامبەر زۆر داری و ملهوری دا پاشەکشە بکەن ، بەلکوو زیاتر لە سەر ئاوات و ئامانجەکانیان سوورتر بوون ،بۆیە لاوان. هەر دەم جیگای هیوا و هومێدی گەلەکەیانن و نەخش دەوری لاوان لە هەر بزووتنەوەیەک دا دیار و بەر چاوە و بە گرینگیەوە سەیری دەکری، لاوانی ئیستا ، بەرێوەبەران و کارگێران و ئەندازیارانی دارشتنی بناخەی ولاتیکی پێشکەوتوو و بختەوەرن ،لە داهاتوو دا بۆیە لە گۆشە نیگای هەر مرۆڤێکی خاوەن هەست و نیشتمانپەروەرەوە ،لاوان هێزی رەزگاریدەری گەلەکەیانن و بە چاوی ئومێدەوە دەرواننە داهاتووی ولاتەکەیان و شانازی بە لاوە تێکۆشەرەکانیانەوە دەکەن و رێز لە خەبات و ماندوو بوونیان دەگرن ، یەکێک لە شانازیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش ، ئەوە بووە کە لاوان لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی سەخت و خوێناوی گەلەکەی دا ،بەشی زۆری قورسایی ئەو خەباتەیان لە سەر شان بووە و لە بەرێوە بردن و کار و ئەرکی شۆرشگێرانە دا رۆلی بەرچاویان هەبووە ، کەم نین ئەو لاوانەی کە لە ریزی یەکیەتی لاوان دا تێکۆشانیان بووە ، لە سەرکردە بە تواناو لیهاتووەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و بەرپرسایەتی گرینگیان لە سەر شان بووە و هەیە،لە گەل ئەوە دا لاوان لێوشاوەیی و توانایی خۆیان نیشان داوە بەلام ،ئەوە باوەری قولی حیزب بووە کە مەیدانی بە بەشداری و موشارەکەتی ئەم توێژە داوە کە لەبەرێوەبەری و ئیدارەی حیزب دا دەور و هێزی خۆیان تاقی بکەنەوە ، کە بە خۆشیەوە بەرهەم و دەستکەوتی باشی بە دواوە بووە و دەبێ.
لە کۆتایی دا لە گەل پیرۆزبایی گەرم هیوای ساغی و سلامەتی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە دەخوازم.
هەر سەرکەوتوو بن
حەسەن قادرزادە
٢٢/١/١٣٩٨