سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەمە ٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ کاک جەلیل گادانی سیمای ناسراوی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لەلایەن سکرتێر و بەڕێوەبەرانی یەکیەتیی لاوان پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا بەڕێز گادانی تەئکیدی لەسەر پەرەدان بە تێکۆشانی سیاسی و فەرهەنگی و وەرزشی یەکیەتیی لاوان کردەوە و هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی لە یەکیەتیی لاوان دەربڕی