سڵاو لاوانی تێکۆشەری دێموکرات
٦۲ ساڵ پێش ئێستا کە لەلایان حیزبی دێموکرات کۆمیتەی مهابادەوە پێشنیارم بۆ کرا ببم بە بەرپرسی رێکراوی لاوان بێگومان هیچ کام لە ئێوە کە ئێستا بۆ ئازادی و رزگاری نەتەوەی خۆتان خەبات دەکەن
نەهاتبوونە سەر ئەم جیهانە، بەڵام خەبات بۆ ئازادی کورد و کوردستان بێ پسانەوە درێژەی هەبووە و درێژەی دەبێ ئەمرۆ کە ئەرکی خەبات بۆ ئازادی نەتەوەکەمان لە هەموو بەشەکانی کوردستان جیا لە حیزبە تێکۆشەرەکانی، کەوتۆتە سەر شانی لاوەکانمان. بەدلنیایەوە دەڵێم ئێوە توانای بەرێوە بەری ئەم ئەرکەتان هەیە و رێبەرانی ئەمرۆی حیزبەکانمان لاوانی دوێنێ کۆمەڵگا بوون،لاوانی ئەمڕۆ رێبەرانی داهاتوون بۆیە دڵنیام ئاسۆی ئازادی ئەمرۆمان لە هەموو کاتەکانی پێشتر رووناکترە.
داوای سەرکەوتن بۆ ئێوە و خەباتی رزگاری خوازی گەلی کورد دەکەم
سەر بەرز و سەر کەوتوو بن
حەسەن رەستگار
٢٢/١/١٣٩٨