لاوانی دێموکرات!
پڕبەدڵ پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانتان لێدەکەم، هیوادارم لە ئەرکی ئێستا و داهاتووتاندا کە بێگومان قورسترە لە ئەرکی هەنووکەییتان سەرکەوتوو بن.
لاوانی ئەمڕۆ جێگای هومێد و هیوای دوارۆژی حیزب و نەتەوەکەمانن، لەدوارۆژی حیزبەکەماندا ئێوەن کە لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەرک بەڕێوە دەبەن. پێویستە هەر لە دەورەی تازەلاوییەوە کیژ و کوڕەکان وا باربێنن کە بە ئیمانەوە بۆ نەتەوەکەیان تێکۆشن و هەر بەرپرسیاریەتییەک کە پێیان دەسپێرن بە دەخۆڕادیوی تەواوە وەری بگرن و بە بەرپرسیاریەتی تەواو بەڕێوەی بەرن.
هەرچەند تێکنۆلۆژی وایکردوە خەڵک تەنبەڵ بێ بەڵام هەوڵبدەن وێڕای کەڵکوەرگرتن لەتازەترین تیکنیک کەڵی پێویست وەرگرن. بەڵام ئاگاتان لە سڵامەتی خۆتان بێ و مێشکی خۆتان وەگەر بخەن و زیاتر لەسەر جیسم و وجودی خۆتان حیساب بکەن و بەخۆتان رابگەن، تا بتوانن کارامەیی فکری و بەدەنی خۆتان بەرنە سەر. با لاون قەدری سڵامەتی خۆیان بزانن تا بتوانن خزمەتی کاریگەرتر بە رێکخراوەکەتان و حیزب و کۆمەلگە بکەن.
لەقەدیمەوە کوتویانە عەقڵی سالم لە بەدەنی سالم دایە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوادارم هەموو کات بە ئێنێرژی لاوانەوە لە خزمەت گەل و نیشتمان دابن . با لاوان قەدری لاویەتی بزانن و بخوێنن و بخوێننەوە و خۆ رێکبخەن تا بە ئامانج دەگەن
براتان جەلیل گادانی
٢٢/١/١٣٩٧