کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ئاڵمان ڕیکه‌وتی 21.01.2017ی زایینی بۆ ڕێزگرتن له بیره‌وه‌ری 71مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان مه‌راسـمێکی تایبه‌تی له شاری کۆڵن پێک هێنا. له‌م ڕیوڕه‌سمه‌دا که ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامان،لایانگرانی حیزب و هۆگرانی کۆماری کوردستان تێیدا به‌شدار بوون ،
سه‌ره‌تا به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و دواتر ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن هاورێ کامڕان عوسمانپوور و په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له ئاڵمانیش له لایه‌ن هاورێ خالق شه‌ریفی خوێندرایه‌وه. به دوای ئه‌وه‌دا که‌سایه‌تی ناسراوی نه‌ته‌وه‌که‌مان کاک دوکتۆر حه‌سه‌ن شه‌ته‌وی له باره‌ی ٢ی ڕێبه‌ندانه‌وه وتارێکی جێی سه‌رنجی پێشکه‌ش کرد. به رێزیان وێرای ئاوڕدانه‌وه له زۆربه‌ی لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که هه‌نووکه‌ش کۆماری کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی بوونه‌ته چرای ڕووناکی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مڕۆی گه‌لی کورد. لە بڕگەیەکی دیکەدا کیژوڵە‌یه‌کی کورد به ناوی بەهار قوربانی به پارچه شێعرێک مه‌راسمه‌که‌ی ڕازاوه‌تر کرد. په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کاک بهزاد و هه‌روه‌ها به زمانی ئاڵمانیش له لایه‌ن کاک ژیلوان حه‌سه‌نه‌وه خوێندرایه‌وه. هونه‌رمه‌ندانی به‌رێز محمد بۆکانی، به‌کره‌له‌کزی، ئه‌نسار عه‌زیزی و گرووپی هه‌ندرێن به چه‌ندین پارچه مۆسیقا و گۆرانی خۆش , جۆش و خرۆشێکی تایبه‌تیان بە ڕیورەسمەکە بەخشی . پێویست بە ئاماژەیە کە ژماره‌یه‌کی به‌رچاویش له حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییه‌کان وێرای به‌شداریان، په‌یامیان بۆ ئه‌م مه‌راسمه ناردبوو که هاورێ شوکری ته‌ریق وێرای خویندنه‌وه‌ی به‌شیک له په‌یامه‌کان، سپاس و پێزانینی کۆمیته‌ی ئاراسته‌ی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکان به‌شدار کرد. نێوئاخنی به‌رنامه‌که‌ش بریتی بوو له چه‌ندین پارچه شێعر‌و په‌خشان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وە. ئه‌م هێزولایه‌نانه‌ی که په‌یامیان بۆ مه‌راسمه‌که‌ش ناردبوو بریتی بوون له
-پارتی ذیموکڕاتی کوردستان
– یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
– کۆمەڵە، رێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
– کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
– کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
– پارتی دێموکراتی کورد له سوریه
– ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کورد له سوریه
– پارتی دێموکڕاتی کوردستان- باکوور
– پارتی ئازادی کوردستان- باکوور
– پارتی یه‌کیه‌تی کورد له سوریه
-ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی کورد
– پارتی سوسیالیستی کوردستان پەسەکە
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیته‌ی ئاڵمان
وێنەکانی ئەو ڕێوڕەسمە لێرەوە ببینە