ڕۆژی یەکشەممە ٤ی دێسامبری ٢٠١٦ لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری گشتی لاوان لە نۆڕوێژ کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندامانی چالاکی یەکێتی لاوان لە ئۆسلۆ و ئاکێشهوس پێکهێنرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند، لە لایەن ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرییەوە ، لە سەر کۆمەڵێک بابەتی تایبەت و گرینگ وەکوو ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئەندام،چالاکی ئەندامان و کومیتە ناوچەکەن، بەشی تەشکیلات، بەشی ماڵی ، بەشی پەروەردەو پێگەیاندن ،قسە بۆ ئەندامان کرا و ئەندامانیش لەو پێوەندییەدا بەشدارییەکی چالاکانەیان لە باسەکاندا کرد و ڕاو سەرج و تێبینی و پیشنیاری خۆیان خستە ڕوو، هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەندامان بە جددیەتەوە لە سەر گرینگترین بەشی کۆبوونەوەکە کە هەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەری بۆ کومیتەی ئۆسلۆ ئاکێشهووس و چالاک کردنەوەی ئەو کومیتەیە بوو قسەی لە سەر کرا کە ئەم بەشە زیاتر لە ٢ کاتژمێری خایاند، بە خۆشحاڵییەوە لە پاش باس و خواسێکی زۆر کۆمەڵیک لە ئەندامانی یەکێتی لاوان خۆیان بۆ بەڕێوەبەری کاندید کرد و بە کۆمەڵێک بەرنامەو پلانی نوێوە، خۆیان بۆ چالاکبوونەوەی زیاتری کومیتەی ئۆسلۆ ئاکێشهووس ئامادەکرد.
ئەندامانی بەڕێوەبەری تازەی کومیتەی ئۆسلۆ ئاکێشهووس بریتین لە
١. سیروان بەرزگەر
٢. چەکۆ بەخشووری
٣.شانیا ساڵحی
٤.ئاشنا محەممەدی
٥.ئاڕمان ئیسماعیلی
٦. کامیار ڕەحیمی
٧. پەریا خزری
جێگرەکان
١. کانی مەنگوری
٢. هانا خان نەڕزیوە
شایانی باسە لە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریدا
هاورێ سیروان بەرزگەر وەکوو بەرپرسی کومیتەی ئۆسلۆ ئاکێشهووس هەڵبژێردرا.
هەر لە درێژەی بەرنامەکان دا ئەندامان لە سینەمای شاری لیلێسترۆم چاویان لە فیلم کرد.
دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی لاوان
نۆڕوێژ