له وڵاتی نۆروێژ‌و به به‌شداریی ده‌یان ئه‌ندامی ئه‌کیه‌تیی لاوان، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵێک میوان ادی ٧٣ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان به‌ر ڕاگیرا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که رۆژی شەممە، ٤ ی بانه‌مه‌ڕ به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕهقیبو ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد‌و کوردستان و بە تایبەت دواین شەهیدی ڕێکخراوەکە، شەهید هەژاری قاسمی دەستی پێ‌کرد ، مۆمی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی یه‌کیه‌تیی لاوان لە لایەن رۆژگار سهلیمپوور، لانه ئەحمەد، عوسمان نۆباریو خاتوو مریم فەقێزادە داگیرسێندرا.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه پەیامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەلایەن نیان هەمزە زادە، بەرپرسی کۆمیتەی یه‌کیه‌تیی لاوان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد پێشکەش کرا.
نیان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی به چۆنیه‌تیی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تی لاوان‌و رۆڵی گرینگی ئه‌و رێکخراوه‌یه له کۆماری کوردستان‌و به‌رده‌وامیی کار‌و تێکۆشانی یه‌کیه‌تی لاوان له قۆناغه جیاوازه‌کانی شۆرشی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حەسەن خەمبار، بەرپرسی کۆمیتەی ئۆسفۆلدی حیزب لە نۆروێژ پێشکەش کرا. خوێندنه‌وه‌ی پەیامی یەکیەیتی ژنانی دێموکڕاتی کورستان له لایه‌ن نازی عەلیدوست،
پەیامی ڕێکخراوه‌کانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی لە سوریە لەلایەن مەحمود برۆ، په‌یامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن عەلی بەهرامیو په‌یامی کۆمەلەی کلتوری کوردی لە ئۆسفۆلد لە لایەن وەستا سالار بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده بوو.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا خاتوو ئەوین رۆستەمی، شارەزا لە بواری پەروردەو فێرکردن باسێکی له ژێر ناوی “لاوی کورد لە دیاسپورا، کۆسپ وهەل رەخساوەکان” پێشکێش کرد.
دواتر لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەلاتی کوردستان له نۆروێژ به سپاسنامەو چەپکه گۆل ڕێز له چه‌ند ئه‌ندامی پێشووی یه‌کیه‌تیی لاوان گیرا که ساڵانێکی زۆر له ڕێزی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا بوون‌و هه‌ر له‌و بڕگه‌یه‌دا کاک عوسمان نوباری، کادری دێرینی نێو رێزەکانی یەکیەیتی لاوان و پێشمەرگەی دێرینی حیزب وتارێکی پێشکەش کرد.
بڕگه‌ی کۆتایی ئه‌و ڕێوره‌سمه که له‌لایه‌ن ئاشنا مامەشو حەسەن بێورانی به‌ڕێوه ده‌برا، هەلپەرکێو شایی به‌شداربووان به هاوکاری هونەرمهندان باوان کەریمی، کاروخ دەروێشی، بێهروز لوتفیو ئاماج مەعروفی بوو.