رۆژی شه‌ممه ڕكهوتی ٧ی مارسی ی ٢٠١٥ كاتژمێر ٥ی ئێوارێ به به‌شداری نزیك به ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی لاوان له پارێزگای ڕووگهلاند له شاری ستاوانگێر كۆنفڕانسه‌كه به سروودی نهتهوایهتیوهی ره‌قیب و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان ده‌ستی پێكرد.پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز زانیار كه‌ریمی به‌رپرسی كومیته ناوچه‌ی پارێزگای ستاوانگێر كورته‌یه‌كه سه‌باره‌ت به كار‌و كاچالاكییهكانی یه‌ك ساڵی ڕابردووی كومیتهكهیان كرد‌و به ڕه‌سمی كۆنفڕانسه‌كه‌ی كرده‌وه.پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز دلێر خورشیدی جێگری به‌رپرسی گشتی لاوان و به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی لاوان له نۆڕوێژ كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت شه‌شه‌مین كۆنفڕانسی لاوان له نۆڕوێژ كرد‌و ئامانج و پلانی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی بۆ داهاتوو،بۆ به‌شداربووان شی كرده‌وه،هه‌ر له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا به‌ڕێز خورشیدی پڕژایه سه‌ر به‌شی ماڵی و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ركام له كومیته ناوچه‌كان دیاری كراوه شی كرده‌وه.
پاشان به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ڕه‌سووڵی به‌رپرسی به‌شی ئاموزشی لاوانی نۆڕوێژ باسێكی كورتی سه‌باره‌ت به پلان و به‌رنامه‌ی به‌شی ئاموزشی كومیتهكهو ئه‌رك و ڕۆڵی لاوان به گشتی بۆ هه‌رجی زیاتر چالاكتر كردنی ڕێكخراوه‌كه بۆ به‌شداران كرد.شایانی باسه له درێژه‌ی كۆنفڕانسه‌كه‌دا درگای ڕه‌خنه‌و پێشنیار به ڕووی به‌شداربووان كراوه،كه له‌م به‌شه‌دا ئه‌ندامانی لاوان به گشتی به‌شدارییه‌كی چالاكانه‌یان كرد‌و كۆمه‌ڵێك پێشنیار و ئیده‌ی باشیان بۆ چالاكتر كردنی كومیته‌ی لاوان و به‌تایبه‌ت هاوكاری و هاوئاهه‌نگی له نێوان لاوانی نۆڕوێژ و لاوانی كوردستان كرا.
ئه‌وه‌ی كه جیگای دڵخۆشی بوو ،تێكڕای به‌شدارانی كۆنفڕانس به گشتی كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی لاوانی كوردستان بۆ ده‌ربازبوونیان له‌م قه‌یرانه ماڵیه‌ی كه به‌رۆكی گرتوون .
دوواین به‌شی كۆنفڕانسه‌كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه كه له‌م به‌شه‌دا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له لاوه‌كان خۆیان بۆ بهدهستهوهگرنتی وهركی نوێ كاندید كرد له كۆتاییداو له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكڕاتیكدا ئه‌م به‌ڕێزانه وه‌كوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كومیته ناوچه‌ی پارێزگای ستاوانگێر هه‌ڵبژێردران.
١.سكاڵا ئه‌حمه‌دی
٢.تارا مه‌حموودی
٣.زانیار كه‌ریمی
٤.هه‌ژار مه‌حموودی
٥.ئارام مه‌حموودی
جێگره‌كان.
١. دیانا سلۆیمانپوور
٢. هێرۆ حسه‌ینی
٣. دالیا سلۆیمانپوور
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتی ده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ریدا و به كۆی ده‌نگ به ڕێز زانیار كه‌ریمی وه‌كوو به‌رپرسی كومیته ناوچه‌ی پارێزگای ڕووگهلاند ده‌ست نیشان كرا.
ده‌سته‌ی به‌ڕوه‌به‌ری كومیته ناوچه‌ی پارێزگای ڕووگهلاند یه‌كێتی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان