پێشوازی لە بەرێز و تیکۆشەر کاک جەلیل گادانی موشاویری دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان لە بنکەی یەکێتی لاوان.
پیشوازی لە کومیتەی نۆرویژی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان
پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەری پێشووی کومیتەی نۆڕویژی یەکێتی لاوان
کۆبوونەوەی دەستەی بەرێوەبەری لەگەڵ بەرێز پێشەوا عەلیپوور سکرتێری گشتی یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای سکایپەوە.
کۆبوونەوەی هەردووک بەرێوەبەری پێشوو تازەی کۆمیتەی نۆرویژی یەکێتی لاوان.
رۆژی شەممە ١ی مارس 2015 زاینی بەڕێز کاک جەلیل گادانی موشاویری دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و کەسایەتی سیاسی و تیکۆشەری گەلەکەمان، لە سەر داوای دەستەی بەڕێوەبەری نوێی نۆڕویژی یەکێتی لاونی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان ،سەردانی بنکەی یەکێتی لاوانی کردو لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری نوێ وهەروەها دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە سەرەتای کۆبونەوەدا لە لایەن بەر پرسی کومیتەی یەکیتی لاوان دێمۆکڕاتی رۆژ هەلاتی کوردستان لە نۆروێژ شاخەوان عبدی پوور ، بەخێرهاتنی کاک جەلیل و بەر پرسانی پێشوی و بەرپرسانی ئێستای کۆمیتەی لاون لە نۆروێژ کرا،
پاشان بەڕێز و تێکۆشەر کاک جەلیل گادانی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
بەڕێز جەلیل گادانی لەسەرتای وتەکانیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە خۆی لە نێو یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نۆروێژ دەبێنی و سۆپاسی پێزانی خۆی بو ده ستە بەرێوه بەری پێشوو و هەروەها دەستەی بەڕێوەبەری تازەی یەکێتی لاوان دەر بڕی و کار و چالاکیەکانیانی بۆ بەرژه وندی سینفی ئەم رێخراوەیەوه وبۆ گەشە پێدانی لاوان لە پیناو ئامانجی میللەتەکەیان دابە بەرز نرخاند .و سەرکەوتنی کۆنفرانسی شەشەمی لە لاوان پیروز کرد و هیوای سەرکەوتنی زۆرتری بۆ بە ئاوات خواستن.
لە درێژەیەی قسەکانی دا کاک جلیل جەختی لە سەر پێداگیری بو هاوکاری وراوێژ کردن هەرچی زۆرتر لە گەڵ یەکتر ولە گەل رێخراوەکانی دیکە حیزبی کردە و گووتی دەبێ ئێوە ئەوە بزانن کە لە پێناو خەبایتێکی دورو درێژدا چارەنووستان گەیشتۆتە ئێره لێره وەکوو لاو هەم دەخۆێنن هەمیش کار وتێکۆشانی سیاسی وسنفیتان هەیە وهەم یەکێتی لاوان هەم یەکێتی ژنان یادگارێکی قەدیمی میللەتەکەمان و بناخەی یەکیتی لاوان دەگەرێتەوه بو زەمانی کۆمەلەی ژ.ک وکۆماری کوردستان دواتر بە هیمەتی پێشەوا قازی وحیزبی دێموکراتی کوردستان ئەم رێکخراوەیە درووست بووەو ورسمیەتی پیدا کردوه وتوانیویتی نقشی یکجار ئەرێنی لەو زەمان دا ئیجراکا و لە ماوەی ئەم ٦٩ سالەی حیزبی دێموکرات دا لاوە کان هیچ کات جیا نەبوون لە حیزبی دێموکراتی کوردستان کە یەکەم ئۆرگانە کە ئالای کوردستانی وەک رسمی رسمیەت پێ داوه و یەکەم ئۆرگانیشە کە رسمیەتی بە رێخستنی یەکیتی لاوان و ژنان داوە وئەو کات کە لە کوردستان ئەم کارانە بۆ ژنان و لاوان کراوە دەتوانم بلێم لە زۆر ولاتان دا کە لە پێش کوردستانێش دا ولات بوون ئەم رێخراوانە نەبوون ئەوە نیشان دەدا کە ئەم حیزبە و رێبەری ئەم حیزبە بروایەکی زۆر توند و گەرمی بە هێزی لاو هەبووە،
بەرێزیان جەختی لە سەر ئەوەی کردەوە کە ئەگە لەهەموو جامعێکی دا لاوان تەشویق نەکرێن وچالاک نەبن ئەو سیستمە یا ئەو کۆمەلگایە ناتوانێ زۆر ئۆمێدی بە چونە پێش سەرکەوتنی زیاتر هەبێت ونیروی محەرەکی هەرە ئەساسی هەر وڵاتێک نیروی لاوە جا چ لە باری سیاسی چ زانستی چ پێشە سازی چ ئابوری،ئەوە روالێکە کە هەمێشە نیروێک کە پێشتر کاری کردوە و نیروی تازە جێ گرتۆتەوه و بۆ چونە پێشی کارەکان هەمیشه دەبێ هەماهەنگی وهاوکاری باش لەگەل ئەو کەسانەی کە لە پێشتر دا لە ناو ئەم ئەرکە پیرۆزە دا بوون هەبێت.
و ئەگەر هاوکاری لە نێوانتان دا نە بێت پێشکەوتن سەختە،راوێژ کاری مەبنای ئەساسی لە بەینی رێخراوەکانی حیزبی دایە و توفیق لە دیالوگ دا سەرچاوە دەگرێ،،شتێکیترکە ئێوه دەبێ دە نەزری بگرن خۆتان لە چوار چێوەی واقع دا ببینن نە خوتان زۆر لە کەمەلگادا لە سەرەوتر بناسن و ببینن نە لە خوارتر، بە پێی ئەوزاع و ئەحوالێک کە لە دەورو بەری خۆتان دەبینن بەو پێیە خۆتان ببیننن و خوتان لە گەل مەسەلەکان قەرار بدەن چۆن هەموو حەرەکەتێک ئاوا نەبێ نەتێجەی دلخوازی لێ پیدا نابێت و هەر هەنگاوێکی کە دەتان هەوێت هەڵی هێنن لە پێش دا بەرنامە رێزی بۆ بکەن
بەرێزیان جەختی لە سەر برنامە ریزی بۆحیزب و رێخراوەکانیتریش کردوە گوتی ئەگەر برنامە ریزی روژانە ،هەفتە،مانگانەو سالانە نەبێت ناتوانی برنامێکی دروست پیادە بکەی و بیبە یە پێش،بۆیە من پێشنیارتان پێ ده کەم کارەکانتان بە بەرنامە بکەن و بە مەسولیەتەوە بریارلە کارەکانتان دا بدەن تا زاڵ بن بە سەر ئەرکەکانتان دا و لە پێناو کاری رێخراوەکانتان بە هاوکاری بنماڵەکەتان درێژه بە خویندنی خۆتان بدەن یه کێک لە کەمبوودی هەرە ئەساسی نەتەوەی ئێمە کە تا رادەێک دێتە بەر چاوو خوێندنە کە دەبێ زیاتر ئەهیمەیتی پێبدرێ ،و تا ئەو جێگایەی کە ئێمە لە نا خۆی ولات ئاگادارین لە گەڵ هەموو کەموو کووڕیەکی کە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە بە سەر نەتەوی کورد دا سپاندوه و لە پێگەێشتنی لاوه کانمان زۆر بەرگری ده کرێ بە تایبەت ئەو بنەمالانەی کە پێشینەی سیاسیان هەبووە.
بەلام لە ناو خۆی ولاتیش هەست بە وەی دەکەین کە ئەو لاوانەی ئالوودە بە مادە هۆشبەرەکان وئینحرافی سیاسی نەبوون وسەر بە رژیم نین تەوای تەلاشیان ئەوەیە کە ئەگە بێکاریش بمێنەوە هەر درێژە بە خویندن دەدەن کە ئەوەش مایەی خۆشحاڵیە بۆگەلی ئێمە
شتێکی تریش کە دەبێ لە بیرمان نەچێ ئەوەیە که کاری حیزبی دێموکراتی کوردستان و میللەتی کورد هەمووی پێکەوە وه سڵەو لە هەر جێگایەک کوردێک زیان ببینێ هەموو کورد زیان ده بینێ و لە هەر جێگایک کوردێک سەرکەتن به ده ست بێنێ هەموومان پێ خوشحال ده بین.
بە رێزیان لە سەر رۆژی دامەزرانی یەکیتی لاوان ئاماژەی بە وە کرد کە ئێستاش رۆژیکی تایبەت بۆ ئەم رۆژە نەبیندراوەتەوە و لە هەولێ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر داین بەڵام بناخەی یەکێتی لاوان دەگەرێتەوه بۆ سەر کۆمەڵەی ژ.ک وپەرە پێدانی ئەم رێخراوه لە کۆماری کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان دا گرینگی زیاتری بە خۆوه دیوه
لە دواین بەشەکانی قسەکانی خۆی دا کاک جەلیل کورتە باسێکی لە سەر مێژووی ئاڵای کوردستان کە ئێستا پێناسەی نەتەوەی کوردە لە هەموو جیهان،پیشکەش کرد با ئەوی ئێمە کە نەتەوی کورد تا ئێستا هیچ پارلمانێکمان نەبووە و یەکەم پارلمانمان لە باشوری کوردستان بووه وهاتووە پێدا چۆنەوێکی بەرسەرئەم ئالایەدا کردوە و نە ئەوه ی کەسەبتی کردبێ، جا نەزه ری لە سەر داوه، کە ئەم ئالایە زۆر پێش کومەلەی ژ.ک وکوماری کوردستان تەرحەکەی لە لاین بەدر خانیەکان لە سوریە دامەزراوه ئەو ئالایەی کە بەو شکڵە هەیە وهەر ئەم ئاڵایە لە زەمانی شۆرشی ئارارات دا بەر چاو کەوتوەو ئیحسان نووری پاشا بە ڕێوە بەری ئەم شۆرشە بووه کە شۆرشەکەیان شکەستی خواردوه وپاشان تەبعید بووە بۆ تاران کە من شه خسی خۆم کە لە زیندان ئازاد بووم و سەردانم کردو وخەلکی دیکەش چوون سەردانی و ئێستاش شاهید هەنە ،ئەم ئالایە بەم شکلەی وکەیفیەتی ئێستا لە سەر مێزەکەی بووه و پاشان لەکۆبونەوەی سێ سنوور کە لە نێوان حیزبی هیواو کۆمەلەی ژ.ک کە کۆبونەوێکه شیان نەهێنی بووه بریارین داوه کە هەر کامیان سەر کەوێت ئەم ئاڵایە هەڵدەن وبیکەین بە پێناسەی نەتەوەکەی گەلی کورد، کە پێش کومارێش بڵاوبۆتەوه لە ناو خەلک دا،ئێستاش بۆئێمە روون دەبێتەوە کە ئەم ئالایە سابقی دورو درێژی هەیە .ئەم ئاڵایە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە لە کوردستانی باشوور هەڵکراوه وله پارلمان قسەی لە سەر کراوه وسەبت کراوه ولە زۆربەی بەشەکانی کوردستانێس دا بۆتە سونبل وپێناسه بۆ نەتەوەکەمان و بۆتە وجهێکی هاوبەش لە نێوان زۆربەی هەرە زۆری گەلی کورددا
بەڕێز گادانی لە کۆتاییی وتەکانیدا جاریکیتر سپاسی یەکێتی لاوانی کرد کە بانگهێشتیان کردووەو هیوای سەرکەوتنی بۆ کومیتەکەو ڕێکخراوەکەمان لە دەرەوەی وڵات خواست ، شایانی باسە بە نیشانەی ڕێزلێنان چەپکە گوڵێک لەلایەن کومیتەکەمانەوە پێشکەشی بەڕێزیان کرا.
شایانی باسە هەر لەم ڕۆژەدا و لەدرێژەی کۆبوونەوەکانی کومیتەکەماندا هەردووک دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو و نوێی لاوان پێشوازییان کرد لە دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی نۆڕویژی یەکێتی ژنانی دیموکڕاتی کوردستان .
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا لە لایەن بەرپرسی گشتی کومیتەی لاوەنەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی کومیتەی ژنان کرا، پاشان بەپرسی کومیتەی ژنان بەڕێز خاتوو مەحبوبە ڕەحیمی پیرۆزبایی سەرکەوتنی شەشەمین کۆنفڕانسی لاوانی لە ڕێخراوەکەمان کردو هیوای سەرکەوتنی زیاتر دەستەکەمان بە ئاوات خواست و لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا هەردووک لا جەختیان لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی زیاتر کردەوە،
شایانی باسە هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکانی کومیتەی تازەی لاواندا هەردووک دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو ر تازەی لاوان درێژەیان بە کۆبوونەوەکانیانداو لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز پڕشنگ خنووری بەرپرسی پیشووی کومیتەی لاوان ویڕای پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەری تازە ،هیوای خواست کە کومیتەی تازە لە ئەرکەکانیاندا سەرکەوتووبن و گڕوتینی زیاتر بدەن بە کاروچالاکییەکانیان. پاشان بەریزیان کارو چالاکییەکانی دووساڵی رابردووی کومیتەکەیانی هینایە بەرباس و تێبینی و سەرنجی خۆی لە سەر گشت بوارەکانداو و لە درێژەدا وتەکانیدا ئامادەیی تەواوی خۆی و دەستەی بەرێوەبەری پێشوو نیشاندا بۆ هەرجی چالاکترکردنی کومیتەکەمان. لە کۆتاییدا لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری تازەوە سپاسی کاروزەحمەتەکانیان کراو ئەرک و ماندوبوونیان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەرزنرخێندرا.
شایانی باسە هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکانی رۆژی ١ی مایدا کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرێزپێشەوا عەلیپوور سکرتێری یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەردووک بەرێوەبەری پێشووی و نوێی کومیتەی لاونی نۆروێژ بە سکایپ پێهات.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا لە لایەن بەڕێز جەعفەر ڕەسووڵی بەرپرسی بەشی ئامووزشەوە بەخێرهاتنی سکرتێری لاوان کراو خۆشحاڵی خۆی وکومیتەکەی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و گشت ئەندامانی کومیتەکەی بە بەریزیان ناساند.
پاشان بەرێزپێشەوا علی پوور بەرپرسی گشتی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەلاتی کوردستان سپاس وپێزانین خۆی بۆ دەستەی بەرێوەبەری پێشوو وبەرێوه بەرانی تازه ئەم رێخراوەیە دەربری و پیرۆز بایی سەرکەوتنی کۆنفرانسی لێ کردن.کاک پێشەوا جەختی زۆرتر لەسەرهاوکارو وهاودەنگی لە نێوان لاوانی دەروەی وەلات بە تایبەت نۆرۆێژلە گەل لاوانی کوردستان کردەوە گۆۆتی دەبێ ئێمە هەموومان دەست لە ناو دەست یکتر بنێین کاروچالاکیەکانمان زۆرتر بکەین بۆوەی دوو سالی پر لە کار وتێکۆشانمان هەبێت بۆ رێکخراوەکەمان وهەموشمان ببینە هۆوی هاندانی ئەندامانی یەکیەتی لاوان لە ناو خۆی رۆژهەلاتی کوردستان وئەو شوێنەی کە یەکیتی لاوانی لێ دامەزرا وئەو شوێنەی کە هەموو کار وچالاکی ئێمە بۆ وێیە.
دوواین بەشی کۆبوونەوەی کومیتەکەمان تەرخانکرابوو بۆ کۆمەڵیک بابەتی گرینگ کە پێوەندییان بە داهاتووی کارو چالاکییەکەمانەوە هەبوو.
کومیتەی بەڕێوەبەری یەکێتی لاوانی دیموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نۆڕوێژ
بەشی ئامووزش