• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەوی یەڵدا

  • lawan
  • 2014-12-22
  • پەیام و راگەیەندراو

هەروەها بخوێنەوە

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی “زەین و دەسەڵات” چاپ و بڵاو کرایەوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێی لەش جوانی

ئازارێک بە قەدەر قەندیل

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!

لاوانی ئازا و بەهەڵوێست!

پێشمەرگە و خەباتکارە قارەمانەکانی بنەماڵەی گەورەی دیموکرات!

بەبۆنەی شەوی یەڵدا و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری مەزنمان “د.عەبدولڕەحمانی قاسملوو” پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوادارین

هەمیشە سەربەرز و سەرفەراز بن و لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجە رەواکانی نەتەوە ژێر دەستەکەماندا شێلگیرانەتر لە جاران درێژە بە خەبات و تێکۆشان بدەن.

شەوی یەڵدا ئەگەر بۆ نەتەوە و وڵاتانی دیکە تەنیا شەوی درێژی ساڵە و بەوبۆنەوە جەژن دەگرن و لە دەوری یەکتری کۆدەبنەوە، ئەوا بۆ ئێمە گرنگییەکی دیکە و مانایەکی دیکەی هەیە. شەوی یەڵدا بۆ ئێمە جیا لەوەی درێژترین شەوی ساڵە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی رێبەرمان دوکتور قاسملووی نەمر. لەم روانگەوە شەوی یەڵدا بۆ کورد بەگشتی و بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات بەتایبەتی دەرفەتێکە کە تێیدا ناو و یادی دوکتور قاسملوو بەرز رابگرن و پەیمان لەگەڵ ئامانج و بیر و رێبازی ئەم رێبەرە مەزنە نوێ بکەنەوە.
لەکاتێکدا یادی شەوی یەڵدا و 84مین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی دەکەینەوە کە ناوچەکە گەلێک گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و لەو نێوەشدا پرسی رەوای نەتەوە بەشخوراوەکەمان بووەتە فاکتۆرێکی کاریگەر و دیار.
لە رۆژهەڵاتی نیشتمان زیندانیانی سیاسی و لاوانی ئازا و بەهەڵوێست لە رێگای مانگرتن و رێکارە مەندەنییەکانەوە داکۆکی لە پرسی رەوای نەتەوەکەیان دەکەن و هەوڵ بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی دوکتور قاسملوو دەدەن.
لە رۆژاوای و باشووری نیشتمان پێشمەرگە و شەڕڤانان دژی تیرۆریستەکانی داعش دەجەنگن و بە پێشکەش کردنی گیانیان، خاک و سنووری کوردستان دەپارێزن.
لە باکور گۆڕانکارییەکان بە ئاراستەیەکی دڵخۆشکەردا دەچێ و لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانی خەباتکارانی ئەو پارچەیەدا پرسی کورد رۆژ لە دوای رۆژ لە چارەسەر نزیک دەبێتەوە. بەپێچەوانەی خەون و ویستی دوژمنانی کورد، ئەم گۆڕانکاریانە وای کردوە کە کورد لە گەمە ناوچەیی و جیهانییەکاندا ببێتە کارتێکی گەورە و بە گوێرەی قورسایی و پێگەی خۆی دەور بگێڕێ.
لەم گۆڕانکارییە مەزنانەدا ناکرێ رۆڵی لاوان وەک توێژێکی رادیکاڵ و بەوزەی کۆمەڵگەی کوردەواری لەبەرچاو نەگیردرێ و پێویستە بەبایەخەوە سەیری بەشداری لاوان لە پرۆسە جۆراوجۆرکاندا بکرێ. بەشداریی بەربڵاوی لاوان لە بەرەکانی شەڕ و رۆڵی لاوان لە خۆپێشاندان و مانگرتنەکان و وشیار کردنەوەی خەڵکدا، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەم توێژە کۆڵەکەیەکی گرنگیی گۆڕانکارییەکانە و دەبێ بایەخیی زیاتر بە بەشداریان لە ناوەندەکانی بڕیار و بەڕێوەبردندا بدرێت.
خاڵێکی دیکە کە پێویستە لەم بۆنەیەدا ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە بەداخەوە لەماوەی ساڵانی رابردوودا ناتەبایی و پڕش و بڵای نێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی پرسی کورد لەو پارچەیە لە چاو پارچەکانی دیکە بکەوێتە پەڕاوێزەوە و کارتی کورد لەو بەشەی نیشتمان تا رادەیەک پاسیڤ بێ. ئەم دۆخە بووە هۆی دروست بوونی ململانێ ناسالم لە نێوان لایەنەکاندا و بەداخە زۆر جاریش دوور لە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان مامەڵە لەگەڵ رەمز و سیمبۆلەکانی خەباتی کورد لەو پارچەیە کراوە. بۆیە لەم بۆنەیەدا داواکارین لە روانگەیەکی ئەخلاقگەرایانەوە بڕوانرێتە رەمز و سەرمایە نەتەوەییەکان و بە دوور لە چوارچێوەی گەمەکانی دونیای سیاسەت و حیزبایەتی، رێز لە سیمبولە نەتەوەییەکان و شەهیدەکان بگیرێت.
لە کۆتایی دا لە چوارچێوەی وەدیهێنانی ئامانجەکانی دوکتور قاسملووی رێبەرمان و سەرجەم شەهیدان کوردستان، داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەگشتی و توێژی لاوان بەتایبەتی دەکەین کە هەوڵەکانیان بۆ لە پەراوێز دەرخستنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چڕتر بکەنەوە و کار بۆ ئەوە بکەن کە کارتی کورد لە رۆژهەڵاتی بەهێز بکەن.
بەرز و بەڕێز بێ شەوی لەدایکبوونی دوکتور قاسملووی رێبەر
سڵاو لە فیداکاریی و ئازایەتی پێشمەرگە و شەڕڤانان

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی
٢١ی دێسامبری ٢٠١٤

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ساڵیادەکانی تێرۆری میکۆنووس و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژینا

17/09/2025
3

14/08/2025
11

02/06/2025
15
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
18

پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

08/04/2025
11
بابەتی زیاتر
پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەوی یەڵدا

پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەوی یەڵدا

  • lawan
  • 2014-12-22
  • 7:23 am

14كاتژمێر پێش ئێستا
3
پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

1 مانگ پێش ئێستا
11
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

4 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ساڵیادەکانی تێرۆری میکۆنووس و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ژینا

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی “زەین و دەسەڵات” چاپ و بڵاو کرایەوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێی لەش جوانی

ئازارێک بە قەدەر قەندیل

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان