بە پێی نەریتی ساڵانە ئەمساڵیش وابڕیارە ئۆلەمپیادی زانستی وڵاتانی سکاندیناڤی بەڕێوە بچێت و بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی لاوان دوو لاوی کورد بەشداری ئەم ئۆلەمپیادە دەبن. میلان دیاکۆ پێشنەماز و ئازاد عەلی دوو لاوی کوردن
کە وێڕای هەژدە قوتابی دیکە لە فێرگەی ئامادەیی “رودبێک”ی باژاری ڤێسترۆسی سویدەوە لە کێبەرکێی ئۆلەمپیادی زانستيی وڵاتانی سکاندیناڤیادا بەشدار دەبن. ئەمە پێنجەمین ساڵە کە فێرگەی ئامادەیی “رودبێک” بەهۆی ئاستی بەرزی زانستیی قوتابییەکانی، وەک نوێنەری سوید لەم کێبەرکێیەدا بەشداردەبێ. ئەم قوتابیانە رۆژی یەکی مانگی دێسامبر بۆ ئەم مەبەستە بەرەو وڵاتی لێتلەند (لێتۆنی، لاتڤیا) بەڕێدەکەون و بەشداری لەم ئۆلەمپیادەدا دەکەن. شایانی باسە ئەم ئۆلەمپیادە سێ رۆژ دەخایەنێت.