کاتژمێر 3ی ئێوارەی رۆژی سێ شه‌مه رێکه‌وتی 20/10/2014 شاندێکی یەکیەتی لاوان بەشداری کرد لە رێورەسمی یادی هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا تاهیر تۆفیق. ئەم رێورەسمە له هۆڵی سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی کۆیه له ژێر چاوه‌دێری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و بە بەشداری دەیان شاعیر و هونەرمەند و ئەدیب، بە دروشمی (نه‌غمه‌ی تایه‌ر و سۆزی شاعیران) دەستی پێ‌کرد و بڕیارە دوو رۆژ بخایەنێت، سه‌رەتای فستیڤاڵه‌که بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان بەڕێوەچوو و دواتر وتاری سه‌رۆکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیه خوێندراوه، بڕگەیەکی دیکەی ئەم دێستڤالە تەرخان کرابوو بۆ پە‌یامی جێگری سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان لە لایەن وه‌زیری رۆشه‌نبیری به‌رێز خالید دۆسکی خوێندراوه، لەبڕگەیەکی تری ئەم رێوڕەسمە دا چەند بڕگەی موسیقی لەلایەن هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی پێشکەش کرا
ئه‌م فیستڤاڵه به هاوکاری لێژنه‌ی رۆشه‌نبیری به‌شی فاکڵتی په‌روه‌رده زانکۆی کۆیه و بنکه‌ی روناکبیری گه‌ڵاوێژ لقی کۆیه ئاماده کرابوو.