سەرلە ئێوارەی رۆژی دووشەمە 26/11/2018 سەرپەرەستیی گشتیی لاوانی پارتی سوسیالیستی باکوری کوردستان سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و هەروەها یەکیەتیی لاوانی کوردستان و تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان پێشوازییان لێکرا.
لەو دیدارەدا شاندی لاوانی دێموکرات وێڕای سپاس بۆ ئەو سەردانەی لاوانی پارتی سوسیالیست، هەواڵی بەرێز مەسعود تەکیان پرسی و هەروەها مێژووی هاوبەشی دێموکرات و ئەو پارتەیان هێنایەوە بیر . سەرپەرەستی لاوانی پارتی سوسیالیست وێڕای رێزگرتن لەو رابردووە سڵاوی هەڤاڵانی پارتی سوسیالیستیان بە سەرکردایەتی حیزبی دێموکرات گەیاند و وێڕای دەربڕینی ناڕەحەتی لە کارەساتی موشەکبارانی قەڵای دێموکرات، هیوای بەردەوامیان بۆ سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەی حدک خواست.