یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆڕیادێکی بۆ ڕیزگرتن له‌یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید هه‌ژار قاسمی، نوێترین شه‌هیدی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئه‌ندامی ئه‌و یه‌کیه‌تییه پێک هێنا. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، 19ی ڕه‌زبه‌ر به‌به‌شداریی زیاتر له 600 که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بنه‌ماڵه‌و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید هه‌ژار قاسمی به‌رز راگیرا‌و لاوان به‌ڵێنیان دا سه‌نگه‌ری شه‌هید هه‌ژار ئاوه‌دان بێڵنه‌وه.
ئه‌و ڕێوره‌سمه شایانه، به رێژه‌ی نیزامیی پۆلیک له لاوانی دێموکڕات و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و پاش خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ڕه‌قیب، تاجه گوڵینەی وه‌فای یه‌کیه‌تیی لاوان پێشکەش به یادی هه‌ژار قاسمی و وێنه‌ی ئه‌و شه‌هید سه‌ربه‌رزه کرا.
له به‌رده‌وامیی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که له یه‌کیک له ساڵۆنه‌کانی بۆنه و ڕێوره‌سمه‌کانی حیزب درێژه‌ی پێدرا، په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن شکۆفه قادرسووری، ئه‌ندامی هه‌ڵسووڕی ئه‌و یه‌کیه‌تییە خوێندرایه‌وه.
له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به پێشڕەو بوونی لاوان لە شۆڕش و جووڵانەوەکانی کورد دا و نموونه هێنانه‌وه‌ی شەهید هەژار وەکوو نوێترین شەهیدی رێگای رزگاری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، جه‌خت کرابۆوه لەسەر ئه‌وه‌ی که ئەندامانی یەکیەتیی لاوان وه‌ک چۆن بە درێژایی مێژوو شانبەشانی حیزبی دێموکرات و پێشمەرگە لە سەنگەرە جیاجیاکانی خەباتدا بەشداری جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد بوون، لەم قۆناغەشدا ئەندامانی یەکیەتیی لاوان کە زۆربەیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات پێکهاتوون ، ئامادەی هەرجۆرە بەرگرییەک لە خاک و نەتەوەکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانن.
له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه و دڵنیایی ئه‌وه درابوو که لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ئاوه‌دانتر کردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌هید هه‌ژار و شه‌هیدانی کوردستان، تا گه‌یشتن به مافه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان کۆڵ ناده‌ن و درێژه ده‌ری رێگای شه‌هیدانی کوردستانن.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا سروودی “تۆ بەهێزی نامری” لەلایەن کۆرسی هونەریی یەکیەتیی لاوانه‌وه بە هاوکاری کۆڕی هونەری حیزبی دێموکرات پێشکێش کرا و دواتر پەیامی پارێزەرانی رۆژهەڵات که لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ئه‌و بۆنه‌یه نێردرابوو، له‌لایه‌ن کاک خالید وه‌نه‌وشه‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێک له‌و په‌یامه‌دا هاتبوو کە بۆ ئێمە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، جێگای سەربەرزی و شانازییە کە لەگەڵ رۆڵەی پێشمەرگە و تێکۆشەری بەتوانای وەک هەژار قاسمی، لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵات و لەباوەشی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستاندا بۆ ماوەیەک هاوئەرک و هاوسەنگەر بووین. هەروەها پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان کردبوو بەوە کە رێزگرتنی ئێوە لاوانی دێموکرات لە هەژاری قاسمی، پێشمەرگەی شەهید، مانایەکی بەرز و پیرۆزی هەیە. ئەم رێزگرتنە نیشان دەدا کە لاوانی کوردستان رێگای شەهیدەکان ون ناکەن، بەتایبەتی ئەو شەهیدانەی کە لە چەشنی راخوشینی ئەستێرە لە تاریکە شەودا هەرێمیک روون دەکەنەوە.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتبوو ئێمە کە ناوی پڕ شانازی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌مان لەسەرە، هەروەک لە یەک مانگی رابردوودا نیشانمانداوە، لە سەرکوت و تاوان و راورووتی هێزە جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ و بی هەڵوێست نابین، بەڵێن دەدەین لەسەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشمەرگە و پاسەوانی نەتەوە و نیشتمانەکەمان بین و هەرکات پێویست بوو، بەگژ دووژمنانی سەربەرزی و ئازادیی نەتەوەکەماندا بچینەوە.
له به‌رده‌وامیی ئه‌و کۆڕیاده‌دا شێعری پرسیاری چاوەڕوانان، هۆنراوەی فەرەیدوون ئەرشەدی بە دەنگی خاتوو سۆهەیلا قادری خوێندرایه‌وه و سروودی “بێللاچۆ” بە دەنگی هونه‌رمه‌ند چیا مەدەنی که بەرهەمی بەشی ڕاگەیاندنی لاوان بوو پیشان درا و له کۆتاییدا سه‌باره‌ت به راهێنانی نیزامیی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی لاوانه‌وه رێزنامه‌یه‌ک پێشکەش به مامۆستا خالید حەسەن خاڵی مامۆستای نیزامی کرا.
شایانی باسه کۆڕیادی ریزگرتن له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هید هه‌ژار قاسمی به نوێکردنه‌وه‌ی به‌لێن و وه‌فا له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه کۆتایی پێهات.